ده‌مێك بوو ده‌مزانی ئه‌زمڕ و گۆیژه غه‌زه‌بیان له نێوچاوان ده‌بارێ، ده‌شمزانی له جێگره‌وه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن و رۆژێك دێ غه‌زه‌بی خۆیان بڕێژن.
ده‌مێك بوو ده‌مزانی سلێمانی به‌دوای تۆڵه‌دا ده‌گه‌ڕێ، به‌ڵام نه‌مده‌زانی تۆڵه كردنه‌وه‌كه‌ی نیوه‌چڵ ده‌بێ.
ده‌مێك بوو ده‌مزانی سلێمانی تووڕه‌یه‌و بڕیاری وه‌لانان ده‌دات، به‌ڵام نه‌مده‌زانی له كۆلك ده‌سڵه‌مێته‌وه‌و به‌راز له باوه‌ش ده‌گرێ.
راسته سلێمانی ده‌ستی وه‌شاند و تۆڵه‌ی كرده‌وه، متمانه‌ی له به‌شێك له‌وانه وه‌رگرته‌وه كه پێیوابوو شایانی متمانه نین و چه‌ندین ساڵه به هه‌ڵه متمانه‌ی پێداون، بۆیه ئه‌گه‌ر پێیوابێ تۆڵه كردنه‌وه‌كه‌ی جێگای خۆی گرتووه، ئه‌وا ده‌كرێ بڵێن: تا نیوه‌ی هه‌قه و له‌جێی خۆیه‌تی، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه‌سانێك كه پێویست بوو تۆڵه‌یان لێبكرێته‌وه خه‌ڵات كران!
نه‌وشیروان مسته‌فا كه زانی ئه‌زمڕ و گۆیژه غه‌زه‌بی خۆیان ده‌ڕێژن، كه زانی سلێمانی تووڕه‌یه و به‌دوای تۆڵه‌دا ده‌گه‌ڕێ و بڕیاری وه‌لانانی داوه، له غه‌زه‌ب لێگیراوه‌وه خۆی كرده غه‌زه‌بڕێژ، له تۆڵه لێكراوه‌وه خۆی كرده تۆڵه‌ستێن، له وه‌لانراوه‌وه خۆی كرده وه‌لانه‌ر و پشتیوان، به‌وه‌ش توانی خۆی له غه‌زه‌ب و تۆڵه‌و وه‌لانانی خه‌ڵكی سلێمانی به دوور بگرێ، به درووشمی (گۆڕاوم) و (ده‌گۆڕین) جارێكی تریش خواست و داواكاری سلێمانی و سلێمانییه‌كانی خسته‌وه ژێر هه‌ژموونی مه‌رامه سیاسییه شاراوه‌كانی، به‌ڵام ده‌بێ سلێمانییه‌كان ئه‌و راستییه بزانن كه نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌نها له رووخساردا خۆی گۆڕیوه‌و له ناخدا هه‌مان نه‌وشیروانی ساڵی هه‌شتاكانه كه سلێمانییه‌كانی شه‌وكوژ ده‌كردن.
سلێمانییه‌كان بۆ ده‌ربازبوون له‌و بارودۆخه‌ی كه له ئه‌نجامی كه‌رتبوونی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و درووستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تێكه‌وتوون، پێویستیان به راسانێكی تر هه‌یه، پێویستیان به غه‌زه‌ب رشتنێكی تر هه‌یه، پێویستیان به تۆڵه‌یه‌كی تر هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر تا ئێستا له كۆلك ترسابن به‌راز ببێته جێگره‌وه‌ی ده‌شیانگه‌زێ، بۆیه پێویسته سلێمانییه‌كان به‌دوای ئه‌و فریشته مێژووییه‌دا بگه‌ڕێن كه له داواكاریه‌كانیان تێده‌گات و خواسته‌كانی دواڕۆژیان بۆ دابین ده‌كات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
