سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌رده‌وام رێككه‌وتنی ستراتیجی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌ده‌نه به‌ر ره‌خنه‌و توانجی سیاسی، كه‌چی خۆیان به‌یه‌كه‌وه ئۆپۆزسیۆنن و به‌یه‌كه‌وه پاكێج ده‌ده‌نه ده‌سه‌ڵات، به‌یه‌كه‌وه بایكۆت ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه كۆبوونه‌وه، به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه ناو حكومه‌ت و به‌یه‌كه‌وه یاخی ده‌بن، به‌یه‌كه‌وه زویر ده‌بن و به‌یه‌كه‌وه ئاشت ده‌بنه‌وه، به‌یه‌كه‌وه خۆیان ده‌ده‌نه به‌ر خۆڵبارانی به‌هاری عه‌ره‌بی و به‌یه‌كه‌وه (ارحل) ده‌كه‌ن، به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵده‌ستن و به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك سیسه‌می سیاسی ده‌خه‌ون، یه‌كیان بپژمێ ئه‌وانیتر ده‌ست به ده‌میانه‌وه ده‌گرن، ته‌نانه‌ت وایلێهاتووه ئه‌گه‌ر یه‌كیان به ته‌نها ببینی ده‌پرسی ئه‌ی دوانه‌كه‌ی تر له كوێن؟!
ئه‌و هه‌موو به‌یه‌كه‌وه بوونه لای من بوون به پرسیار‌و ده‌مێك بوو به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕام، به‌ڵام تا كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژادنه‌كان به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلول نه‌هێنیه‌كانی ده‌رنه‌خستن، وه‌ڵامه‌كه‌یم ده‌ست نه‌كه‌وت، وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه له‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌خه‌مه روو
بۆیه دوای (15) رۆژ له راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان و به مه‌به‌ستی ناشیرینكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌رای بوونی ساخته‌كارییان له هه‌ولێر ده‌سپێكردووه
.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وا راهاتووه به ناشیرینكردنی به‌رامبه‌ر خۆی جوان ده‌ربخات، هه‌ر رووداوێك به ئاراسته‌ی حه‌ز و خولیای سیاسی ئه‌واندا نه‌ڕوات ده‌یده‌نه به‌ر تانه و ته‌شه‌ر، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش تا ئه‌و شوێنه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌ز و خولیاكانی رێكخه‌ری گشتیهاوسه‌نگ بێ و خۆی گووته‌نی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌رێ، پرۆسه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رده، به‌ڵام هه‌ركاتێ له مه‌داری حه‌ز و خولیاكانی ده‌رچێ قوشقی ده‌بێ و هه‌زار و یه‌ك ناو و ناتۆره‌ی ده‌داته پاڵ، راگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنیش له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێچه‌وانه‌ی حه‌ز و خولیا سیاسییه‌كانی بوو، بۆیه دوای (15) رۆژ له راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان و به مه‌به‌ستی ناشیرینكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌رای بوونی ساخته‌كارییان له هه‌ولێر ده‌سپێكردووه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ژێر گووشاری رقی سیاسی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به كورتهێنانی ئه‌و خه‌مڵاندنه هه‌ڵه‌یه‌یبۆ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆیان كردبوو تووشی شۆكی سیاسی بوون، گۆڕان بۆ رشتنی رقه سیاسیه‌كه و كۆمه‌ڵیش بۆ دڵدانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریان كه‌وتنه تانه‌دان و داواكاری دووباره هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ولێر، یه‌كگرتووی ئیسلامیش نه‌ك هه‌ر رازی بوو، به‌ڵكو شاییان له دڵ ده‌گه‌ڕاو تانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژادنه‌كان نه‌بوو، ئه‌وه‌ش گرفتی له نێوان به‌یه‌كه‌وه بوونیاندا درووست كرد‌و دوو رۆژیش كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوان كراوه‌كه‌ی نێوانیانی دواخست، دوای ئه‌وه‌ی ژێر به ژێر كاكه‌و براله‌یان پێكرا كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامدا، له گۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی دوای كۆبوونه‌وه‌كه نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی وای ده‌رده‌خست كه ئه‌وان له دوو لایه‌نه‌كه‌ی تر مه‌غدوور تر و زوڵم لیكراوترن، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه‌مان پێده‌ڵێ كه ئه‌وان نه هاوپه‌یمانی یه‌كترین و نه به خواستی خۆشیان رێككه‌وتوون، به‌ڵكو ده‌ستێك له پشت رێكخستنیانه، ئه‌گه‌ر وانییه و رێكنه‌خراون! ده‌پرسین: سێ حزب به سێ سه‌ركردایه‌تی جیاواز! به سێ كوتله‌ی په‌رله‌مانی جیاواز! به سێ كارنامه‌ی سیاسی جیاواز له‌سه‌ر رووداوه ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، بۆچی ئه‌وه‌نده‌ی ناو حزبێكی دیاریكراو بیروڕای جیاوازیان له‌ناودا نییه؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
