هه‌ر بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربچێت، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌به‌رچاو نه‌گرێ بڕیارێكی چرووك ده‌بێ، چونكه لایه‌نێكی ناو ئه‌نجومه‌ن به ته‌نیا رێگری یاسایی پێده‌كرێ و ده‌تونێ به مافی ڤیتۆ په‌كی هه‌ر بڕیارێك بخات كه مه‌یلی به‌لای ده‌رچوونیدا نه‌بێ، بۆیه ده‌كرێ مافی ڤیتۆ به یاسای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی پێنج هێزه‌كه‌ی ئه‌ندام له ئه‌نجومونی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تی ناوبه‌رین، كه وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی جه‌نگی دووه‌می جیهانی كردوویانه‌ته هێڵی سووری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان و مۆته‌كه‌ی سه‌ر مافی مرۆڤ و ئازادییه سروشتییه‌كانی گه‌لان، تا ئێستاش زۆر له گه‌لانی جیهان باجی ئه‌و یاسایه ده‌ده‌ن و قه‌ومانی چه‌ندین شه‌ڕی كاره‌سات خوڵقێنی مرۆیی له‌بن سه‌ری ئه‌و یاسایه‌وه‌ن، له هه‌ر شوێنێك به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن مافی ڤیتۆ ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی وه‌رگرتبێ، له‌و شوێنه مافی مرۆڤ و خواستی گه‌لانی ژێرده‌سته بوونه پێخووستی مافی ڤیتۆ و خواستی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاساییش، ئه‌گه‌ر رووداوه‌كانی سوریا وه‌ك نموونه‌یه‌كی زیندوو وه‌ربگرین، ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه ژه‌هری مافی ڤیتۆی ئه‌نجومه‌نی ئاساییشه به گه‌رووی خه‌ڵكی سوریادا ده‌كرێ، ئه‌وه مافی ڤیتۆیه له پشت كه‌لله ره‌قی دوو هێزه دیكتاتۆر و تیرۆریسته‌كه‌ی ناو سوریا و رۆژانه مه‌رگ به‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلدا ده‌بارێنێ، جا ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیش بگه‌ڕێنرێته‌وه په‌رله‌مان ده‌زانن چی ده‌قه‌ومێ؟!
ــ هه‌ر یه‌كێك له دوو لایه‌نه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات و سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن وه‌ك پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییش ده‌بنه خاوه‌نی مافی ڤیتۆ، له هه‌موار كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستووردا هه‌ر حزبه‌و هه‌وڵده‌دات داشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی سوار بكات، به‌وه‌ش به ده‌ستووركردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌وێته ژێر ره‌حه‌تی مافی ڤیتۆی حزب.
ــ په‌رله‌مان وه‌ك رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌وێته ژێر هه‌یمه‌نه‌ی یاسای ڤیتۆی دوو حزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات و سێ حزبه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی په‌رله‌مان له ده‌زگایه‌كی یاسا دانه‌ره‌وه ده‌گۆڕێ بۆ ده‌زگایه‌كی گوێگر له بڕیاره ڤیتۆكراوه‌كان، جگه له‌وه‌ش مه‌ترسی له‌وه‌دایه ئه‌م هه‌نگاوه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به دیارده‌كردنی ماف و بڕیاری ڤیتۆی حزبی، به‌وه‌ش هه‌موو حه‌ز و خولیا سیاسی و رێكخراوه‌ییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا له بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی ڤیتۆی حزبێكدا بێسه‌روشوێن ده‌كرێن،
ــ له‌و حاڵه‌ته‌دا سازان حزبی ده‌بێ و هه‌ر حزبێكیش مافی ڤیتۆی ده‌بێ، مافی ڤیتۆش جگه له كه‌ڵه‌گایی كردنی لایه‌نێك به‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی تره‌وه هیچ شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر هه‌ڵناگرێ، حزبی كوردیش به‌و چاوچنۆكی و سه‌ره‌ڕۆییه سیاسییه و به‌و ئه‌قڵه لاوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌وه مافی یاخیبوونی له بڕیاری خه‌ڵك هه‌بێ، پیاو دڵی به‌كوێی خۆشبێ؟ یان له‌و پرسانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه رێگه‌ی بدرێ به زمانی ده‌سته‌گه‌رایی بدوێ و به بڵندگۆی تاك ئایدۆلۆژی بانگ بدات، چۆن نوێژی نه‌ته‌وه‌یی له پاشه‌وه درووسته!
ــ ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی و بڕیار و ئیراده‌ی مافی ڤیتیۆی حزبی، ئای!! له‌و ده‌ستووره نیشتیمانییه‌ی به فیلته‌ری ته‌نگه‌به‌ری ڤیتۆی پاراستنی ئاساییش و خواستی چاوچنۆكانه‌ی حزبی كوردیدا ره‌تده‌بێ.
جا كورد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له بڕیاره‌كانی ڤیتۆی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب ببوێرێ، پێویسته له پرسێكی گرنگی وه‌ك به ده‌ستووركردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوور و هه‌موو پرسه نیشتیمانیه‌كان، حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له بازنه‌ی بڕیاری مافی ڤیتۆی نه‌ته‌وه‌ییدا كۆبكاته‌وه‌و به هه‌ر بیانوویه‌ك ده‌رچوون له‌و بازنه نه‌ته‌وه‌ییه له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان حه‌رام بكات،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
