بیرۆكه‌ی كۆنگه‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوێكی گرنگ و مێژووییه به ئاراسته‌ی بنبڕكردنی ئه‌و زوڵم و سته‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه له كورد ده‌كرێ، گێرانه‌وه‌ی هزر و بیری نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كخستنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانیه‌تی كه ساڵه‌های ساڵه دوژمنان و داگیركارانی كوردستان كار له سه‌ر په‌كخستن و په‌رتكردنی ده‌كه‌ن، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پیلانگێریه‌یه كه له‌كاته هه‌ستیاره‌كاندا ده‌نگ و ره‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێستی كوردی له بازنه‌ی پیرۆزییه‌كانی ئایدۆلۆژی و هاودینیدا خولاندۆته‌وه، ده‌رچوونه له بازنه‌ی رق و تۆڵه‌ی سیاسی و كۆت و به‌ندی حزبی، كۆتایی هێنانه به سیاسه‌تی داگیركاری و گێڕانه‌وه‌ی به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و سه‌روه‌ییه مێژووییه‌كانه.
شه‌ڕی چاڵدیرانی نێوان ئیمپراتۆری سه‌فه‌وی و خه‌لافه‌تی عوسمانی له ساڵی 1514 گه‌وره‌ترین گورزی ئایدۆلۆژی بوو كه به‌ر بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵوێستی كوردایه‌تی كه‌وت، له‌وكاته‌وه تا كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌ی جیهانی پرسی كورد به دووانه كرا‌و هه‌ر سه‌رهه‌ڵدانێكی به یاخی بوون و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی تورك و فارس ئه‌ژمار كراوه و به زه‌بر و زه‌نگ دامركێنراوه‌ته‌وه، له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی جارێكی‌تر تیخی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانی براوه‌ی جه‌نگ به جه‌سته‌ی كوردایه‌تیدا هێنراو كوردستان كرایه چوار به‌ش و هه‌ر به‌شێكی به وڵاتێكه‌وه لكێنرا، راسته كورد دژایه‌تی دابه‌ش بوونی وڵاته‌كه‌ی كردووه و له‌و پێناوه‌دا قوربانی زۆریشی داوه. به‌ڵام دژایه‌تی كردنه‌كان كه‌متر هه‌ڵگری خواست و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بوون، هه‌ر بۆیه‌ش له سنووری ناوچه‌یه‌كی دیاریكاو گه‌مارۆ ده‌دران و سه‌ركووت ده‌كران.
دابه‌ش كردنی كوردستان و به سنوور كردنی وڵاته‌كه‌ی خواستی گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له بازنه‌ی سیاسه‌تی فراوانخوازی و كه‌لتووری توركاندن و عه‌ره‌باندن و فارساندندا سنووردار كرد، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێست و هێزی نه‌ته‌وه‌یی له شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی كورد داماڵێ، تاكه سه‌ركرده‌یه‌ك كه خۆی نه‌دابێته ده‌ست قه‌ده‌ری به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانی براوه‌ی جه‌نگ و سیاسه‌تی فراوانخوازی داگیركاران و بیرۆكه‌ی به كه‌م زانینی كوردی ره‌تكردبێته‌وه بارزانی نه‌مر بوو.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و له سه‌رده‌می كرانه‌وه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیاو مافی مرۆڤ و له قاودانی دیكتاتۆری و بره‌و سه‌ندن و به جیهانی كردنی سیسته‌می دیموكراسی، سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد و به نه‌ته‌وه‌یی كردنه‌وه‌ی خه‌بات و سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشن، بارزانی نه‌مر له‌كاتێدا خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگانه‌ی بۆ كردووه كه سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به رووی كورددا قفڵی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانی لێدرابوو، به زه‌بر و زه‌نگ هه‌وڵی سه‌ركووت كردنی ده‌درا، ته‌كنۆلۆژیا گیرفانی پێشمه‌رگه و ته‌ته‌ره‌كانی رێگای مه‌رگ بوو، مافی مرۆڤ له‌ناو كێشمه‌كێشمی به‌لاداخستنی جه‌نگی سارد و به پێوه‌ری دابه‌شكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و به ئه‌قڵی هێز و باڵاده‌ستی داگیركارانی كوردستان پێناسه ده‌كرا، سیسته‌می دیموكراسی له‌ناو بازنه‌ی حه‌ز و خولیای دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی سیاسی‌دا گه‌مارۆ درابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو جیاوازی و نابه‌رامبه‌ریانه‌ی ئێستا و ئه‌وكات بارزانی نه‌مر ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌ناو هه‌ڵوێستی سیاسی و گیانبازی شۆڕشگێڕیدا ده‌پاراستن، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌ش ئه‌گه‌ر به ویستگه‌كانی مێژوودا بچینه‌وه، تێده‌گه‌ین كه بارزانی نه‌مر نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له ئێستا دوا چاره‌سه‌ری پرسی كورد‌و كۆتایی نه‌هامه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له ره‌تكردنه‌وه‌ی سنووره ده‌ستكرده‌كان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردیدا بینیوه، له‌و پێناوه‌شدا ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی زاڵ كرد‌و له چوونی بۆ پشتیوانی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران له باكوور و كۆماری كوردستان له رۆژهه‌ڵات سنووره ده‌ستكرده‌كانی خستنه ژێر پێی شۆڕشگێڕی.
به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا، گرنگی وه‌رچه‌رخانه‌كه‌ش له‌وه‌دایه له‌و كۆنگره‌یه‌دا هه‌ڵوێسته‌كان به نه‌ته‌وه‌یی بكرێن و جیاوازییه سیاسییه‌كانیش له‌ناو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییدا یه‌كبخرێن، ده‌بێ په‌رچه‌كرداری دوژمنانیش دژ به‌و كۆنگره‌و ئامانجه‌كانی له‌به‌رچاو بگیرێن، چونكه له هه‌ر شوێنێك كورد به ده‌نگ و ره‌نگی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركه‌وتبێ، دوژمنان و داگیركارانی كوردستان له هه‌ر چوارلاوه بۆی هاتوونه سه‌رخه‌ت، جا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته حزبییه‌كان به نه‌ته‌وه‌یی بكرێن و ئامانجه سیاسییه‌كانیش له‌ناو ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بدۆزرێنه‌وه‌و ئاماده‌كاریش بۆ پیلانی چاوه‌ڕوانكراوی داگیركارانیش بكرێ، پێویسته كه‌ڵك له‌و مێژووه نه‌ته‌وه‌ییه وه‌ربگیرێ كه بارزانی نه‌مر به تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی مێژووی خه‌باتی پارچه‌كانی تری كوردستان نووسیویه‌ته‌وه.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كاتێك هه‌ڵگری په‌یامی چاوه‌ڕوانكراو ده‌بێ كه له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌بینی و هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆخوازی و روانینی بۆ دواڕۆژ، ئه‌و نه‌خشه رێگایه بگرێته‌به‌ر كه بارزانی نه‌مر له به‌گژدا چوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی داگیركاری ئاراسته‌ی مێژووی له به‌ره‌نگاری ناوچه‌گه‌رییه‌وه بۆ به‌ره‌نگاری نه‌ته‌وه‌یی پێگۆڕی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌لای بارزانی نه‌مره‌وه گرنگ بووه ده‌روازیه‌ك به رووی پرسی كورد‌و خه‌باتی رزگاری نیشتیمانیدا بكاته‌وه، وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێ، (به‌لامه‌وه گرنگه ئاڵای كوردستان هه‌ڵكه‌م، جا هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه له مهاباد یان دیاربه‌كر یان له هه‌ولێر یان له‌سه‌ر هه‌ر لووتكه چیایه‌كی كوردستان بێ)، پێویسته ئه‌و راستییه‌ش بگووترێ كه هه‌ڵوێسته، نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ره‌نگدانه‌وه‌ی روانبنه سیاسییه‌كانی بوون، بۆیه باكوور‌و باشوور‌و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا لای بارزانی نه‌مر شووناسی وڵاتێكی دابه‌شكراو و داگیركراو بوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌ر شوێنێك ده‌رفه‌تێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتێكی نیشتیمانی ره‌خسابێ وه‌ك فریادڕه‌سێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌و شوێنه ئاماده بووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه كاریزمایی بارزانی نه‌مر سنووره ده‌ستكرده‌كان ببڕێ و له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان متمانه‌ی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یی پێبدرێ، له‌وانه‌ش گرنگتر له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ناوی (بارزانی) بچێته ناو فه‌رهه‌نگی سیاسی جیهانی و مێژووی به‌رگری و خه‌بات و قورباندانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌ست و سته‌م چه‌شتووی پێبناسرێته‌وه.
ده‌بێ كۆنگره شانازی به‌و ریكۆرده كاریزماییه‌وه بكات كه كاریزمایی بارزانی نه‌مر له كاریزمایی سه‌ركرده زۆر ناوداره جیهانیه‌كانی وه‌ك (دیگۆل) ی فه‌ره‌نسی و (ماوتسیتۆنگ) ی چینی و. . . جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وان له ده‌ركه‌وتن و هه‌ڵكشانیان به‌ره‌و كاریزمایی هێزی نه‌ته‌وه‌ییان له پشت بووه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كاریزمایی بارزانی نه‌مر له پشت ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ناسنامه لێ دزراو بوو، ئه‌وه‌تا ده‌بینین له ناوه‌نده سیاسییه‌كاندا ناوی بارزانی نه‌مر پێش ئه‌وه‌ی ناوی پێشه‌وایه‌كی سیاسی و شۆڕشگێڕ بێت، هێما و ئاماژه‌یه بۆ ناوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه پێناسراوه، لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم: ئه‌گه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و به له‌به‌رچاو گرتنی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێداچوونه‌وه به هه‌ڵه‌كانی مێژوودا بكرێت، ده‌بێ له ده‌ستپێكی كۆنگره‌دا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ رێبازی بارزانی نه‌مر بدرێ و به كه‌ڵك ورگرتن و پشت به‌ستن به ئه‌زموونه مێژووییه‌كانی نه‌خشه بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی و رزگاری نیشتیمانی بكێشریت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
