مێژووی درووست بوونی دیكتاتۆری ئه‌و راستییه‌مان پێده‌ڵێ كه دیكتاتۆره‌كان له سه‌ره‌تادا به بانگه‌شه‌ی دیموكراسی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و به ئامانجی دیكتاتۆری هه‌نگاو ده‌نێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سیاسه‌تی دوو قۆناغی ده‌گرنه‌به‌ر، له قۆناغی یه‌كه‌مدا بۆ به‌هێز كردنی پێگه‌ی خۆیان وه‌ك دیموكراتخوازێك دزه ده‌كه‌نه ناو پرۆسه‌ی دیموكراسی و له هه‌ر ده‌رفه‌ت ره‌خسانێكیشدا په‌لاماری دیموكراتخوازان ده‌ده‌ن، كورد گوته‌نی (كوچك له ئاگر گه‌رمتر) شین بۆ فراوان بوونی مه‌وداكانی دیموكراسی ده‌كه‌ن، كاتێكیش سه‌رپێ ده‌كه‌ون و پێگه‌ی خۆیان به‌هێز ده‌كه‌ن قۆناغی دووه‌م ده‌ست پێده‌كات، له‌و قۆناغه‌دا په‌رده له‌سه‌ر رووی دیكتاتۆری خۆیان لاده‌ده‌ن و به هێز كار له‌سه‌ر به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی مه‌وداكانی دیموكراسی ده‌كه‌ن، ئازادی بیروڕا له بازنه‌ی مه‌رامی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبیدا له كۆت ده‌ده‌ن، رووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیش ده‌ریانخست كه ئه‌و مۆدێله دیكتاتۆرییه‌ی ئێستا له قۆناغی یه‌كه‌مدا دزه ده‌كاته ناو پرۆسه‌ی بنیاتنانی دیموكراسی و له قۆناغی دووه‌میشدا لێی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه،
ئه‌و ره‌وته دیكتاتۆریه له كوردستانیش خۆی خزاندۆته ناو پرۆسه‌ی دیموكراسی و به سیاسه‌تی به دیكتاتۆر كردنی زۆرینه هه‌وڵده‌دات پرۆسه‌كه به ئاراسته‌یه‌كدا به‌رێ كه خۆی نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه، به‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ له كوردستانیش نیشانه‌كانی ئه‌و مۆدێله دیكتاتۆریه به رووخساری سیاسی به‌شێك له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه ده‌ركه‌وتوون، كه ده‌كرێ له‌م خاڵبه‌ندیه‌ی خواره‌وه‌دا بیانخه‌ینه روو.
1ــ بایكۆت و سه‌پاندنی رای سیاسی دیارترین خه‌سڵه‌تی ئه‌و مۆدێله نوێیه‌ی دیكتاتۆرییه، ئه‌وان به‌رده‌وام بایكۆت ده‌كه‌ن و رای جیاواز له‌كن وان تاوانه‌و زۆرینه به پۆلیسی خۆیان ده‌زانن.
2ــ خواست و ئامانجی دیكتاتۆر خاڵی كۆتایی نییه‌و هێڵی سوور له‌به‌رده‌م خۆیدا نابینێ، زۆر له‌و پێگه سیاسی و جه‌ماوه‌ریه زیاتر داوا ده‌كات كه هه‌یه‌تی، زۆرجاران رێگه به خۆی ده‌ده‌ات به‌ناوی نه‌یاره‌كانیشیه‌وه لێدوان بدات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی خۆیاندا به رێككه‌وتنی سیاسی داخوازییه‌كانیان له پاكێجی حزبیدا رێكده‌خه‌ن و به‌ناوی داخوازی شه‌قام و مه‌رجی جێبه‌جێ كردن ده‌چنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، له كاتێكدا به خۆیان و دوو لایه‌نه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش مافی ئه‌وه‌یان نییه به‌ناوی شه‌قامه‌وه لێدوان بده‌ن، چونكه شه‌قام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ده‌نگ و ره‌نگی تر‌و بێلایه‌نیشی تێدایه، جگه له‌وه‌ش (مه‌رج) چه‌مكی (دانوستاندن) له‌بار ده‌بات و ده‌یگۆرێ بۆ فه‌رمانی سه‌ربازی و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی لایه‌نێك به لایه‌نێكی تر، به‌وه‌ش دۆڕاو و براوه‌ی ره‌ها ده‌رده‌كه‌ون كه له سیاسه‌تی دانوستاندا ئه‌وه شتێكی گاڵته‌ئامێزه‌و به درێژایی مێژوو بوونی نه‌بووه، سیاسه‌تێكی له‌و جۆره ته‌نها مارشاڵه سه‌ربازی و له‌خۆباییه‌كانی سه‌ركه‌وتووی جه‌نگ كاری پێده‌كه‌ن.
3ــ دیكتاتۆره‌كان كه سه‌رگه‌رم بوون سیاسه‌تی دوان و نه‌بیستن ده‌گرنه‌به‌ر، بینیمان ئۆپۆزسیۆن به رووداوه‌كانی تونس و میسر به شێوه‌یه‌ك سه‌رگه‌رم ببوو به سیاسه‌تی زار كردنه‌وه‌و گوێ داخستن كوردستانی به تونس و میسر ده‌چوواند، له (17) ی شوبات ده‌سه‌ڵات ده‌یگووت: كوردستان تونس و میسر نییه، با دابنیشین و به دیالۆگ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئۆپۆزسیۆن ده‌یگووت: باوی دانیشتن و دیالۆگ نه‌ماوه! له تونس و میسر به‌خت به‌ڕووی براكانماندا كراوه‌ته‌وه‌و ئێوه‌ش (ارحل) .
4ــ خه‌سڵه‌تێكی تری دیكتاتۆری به‌رله‌وه‌ی بگاته ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ ده‌بینێ و دوێنێی خۆی له‌بیر نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا شین بۆ له‌ده‌ستدانی شه‌رعیه‌ت له میسر ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: له میسر كوده‌تا به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تدا كراوه، كه ده‌ڵێم: دوێنێی خۆیان له‌بیر نییه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له میسر رووده‌داو ئه‌وانی ته‌نگه‌تاو كردووه‌و به كوده‌تای ده‌زانن، هه‌ر خۆیان بوون دوێنێ و له (17) ی شوبات كوده‌تایان به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تدا كرد و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، (مورسی) له دوو قۆناغی هه‌ڵبژاردندا به جیاوازییه‌كی زۆر كه‌م به‌سه‌ر (ئه‌حمه‌د شه‌فیق) ی ركابه‌ریدا سه‌ركه‌وت، لابردنی به كوده‌تا ده‌زانن، كه‌چی كوده‌تای خۆیان دژ به شه‌رعیه‌ت له كوردستان به به‌گژدا چوونه‌وه‌ی دیكتاتۆری ده‌زانن، له كاتێكدا سه‌رۆك بارزانی له یه‌ك قۆناغدا له سه‌دا حه‌فتای ده‌نگ و متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ستهێنا، به راستی سه‌یره! كاتێك خه‌ڵكی میسر دژ به دیكتاتۆری راپه‌ڕی ئه‌وان له كوردستان سه‌نگه‌ریان له دیموكراتی ده‌گرت، ئه‌وه‌یه بانێك و دوو هه‌وا، له میسر فرمێسك بۆ له ده‌ستدانی شه‌رعیه‌ت ده‌رێژن و له كوردستان گاز له شه‌رعیه‌ت ده‌گرن، بۆیه له‌سه‌ر خه‌ڵكی دیموكراتخوازی كوردستان پێویسته پێش به‌و ته‌وژمه دیكتاتۆریه بگرێ كه دزه‌ی كردۆته ناو پرۆسه‌ی بنیاتنانی دیموكراسی و به‌ری ره‌نج و ماندوبوونی كوردایه‌تی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌نه به‌رشه‌ن و كه‌وی بای (ئیخوان) ی،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
