ده‌ستوور بۆ حزبه یان بۆ خه‌ڵك؟ ...سووره مه‌رگه‌یی
هه‌موو حزبێك ده‌ستووری خۆی له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرامێكی دیاریكراو داده‌ڕێژێ كه له كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌و به ده‌نگی به‌شداربووانی كۆنگره په‌سند ده‌كرێ، ده‌ستووری حزب په‌یوه‌ندی نێوان ئۆرگانه حزبیه‌كان ڕێكده‌خاو ئاراسته سیاسی و فكریه‌كان دیاریده‌كاو قۆناغبه‌ندی بۆ ئامانجه دوور و نزیكه‌كان ده‌كات، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه ئه‌و ده‌ستووره‌یان لا په‌سنده وه‌ك ئه‌ندام و هه‌واداری ئه‌و حزبه له بازنه‌ی ده‌ستووره‌كه‌دا وزه‌و توانای سیاسی و ڕۆشنبیری و كار‌و چالاكی خۆیان یه‌كده‌خه‌ن، به‌ڵام ده‌ستووری وڵات كه ده‌ستووری خه‌ڵكه، گرێبه‌ستێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ته‌و ئه‌رك و مافی هه‌ردوولایان دیارده‌كات، په‌یوه‌ندی نێوان چین و توێژه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری و له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ڕێكده‌خات، بۆیه مافێكی سرووشتی خه‌ڵكه دوای ته‌واو كردنی ڕێكاره یاساییه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پسپۆڕ‌و وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مانی وڵات، تاكی كۆمه‌ڵگا له په‌سندكردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌یدا سه‌رپشك بكرێ و ڕاسته‌وخۆ بڕیاری له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام هه‌ندێ ده‌سته‌و گرووپی سیاسی كه سه‌ری زمان و بنی زمانیان دیموكراتییه، ئه‌و مافه به خه‌ڵك ڕه‌وا نابینن و له‌باتی خه‌ڵك بیرده‌كه‌نه‌وه و له‌بات خه‌ڵكیش بڕیار ده‌ده‌ن، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌نگی خڵك ده‌یانه‌وێ ده‌ستوور بخه‌نه ژێر هه‌ژموونی به‌رژه‌وه‌دی ده‌سته‌گه‌رایی و چی ئامانجی حزبی خۆیان هه‌یه به زۆری زۆرداری و به بڕیارێكی سیاسی به‌سه‌ر كۆی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگایدا بسه‌پێنن.
ئه‌و ده‌سته‌و گرووپانه و هه‌ندێ به‌ناو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نووسی سێبه‌ریش ئه‌وه‌نده‌ی كێشه‌و گرفت له‌به‌رده‌م كورد كردنه خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی درووستده‌كه‌ن، نیو ئه‌وه‌نده له‌خه‌م یه‌كخستنی ناو ماڵی كورد‌و پێكه‌وه ژیانی سیاسی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیدابان، ئێستا زۆر هه‌نگاوی ترمان ده‌بڕین و زۆر قۆناغی سه‌ختی ترمان تێده‌په‌ڕان و پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردیش له ئێستا زۆر به‌هێزتر ده‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر بڵێم: خاوه‌ن كیان و ده‌وڵه‌تی كوردیش ده‌بووین زێده‌ڕۆییم نه‌كردووه.
ئه‌وانه‌ی گڕووی به حزبی كردنی ده‌ستووریان گرتووه‌و داوای دووباره گه‌ڕنه‌وه‌ی بۆ هۆڵی (نا) و (نه‌خێر) ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، یا ئه‌وه‌تا به ڤایرۆسی ڕق و تۆڵه دوو گیانی سیاسی بوون، یا ئه‌وه‌تا به هه‌وره تریشقه‌ی دووره وڵات و خۆڵبارینی به‌هاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بارگاوی بوون، پرسیا ئه‌وه‌یه، گریمان ده‌ستوور گه‌ڕایه‌وه په‌رله‌مان، یان به ڕێككه‌وتنی حزبی وه‌ك ئه‌وه‌ی دوو گیانه سیاسی و لایه‌نه بارگاوی بووه‌كان ده‌ڵێن تێپه‌ڕێنرا، له هه‌ردوو باره‌كه‌دا دوو گیانه سیاسییه‌كه له‌به‌ر ژانی ڕق و تۆڵه گوێ ناگرێ و بارگاوی بووه‌كانیش له كه‌ش و هه‌وای خۆڵبارینه‌كه‌دا نابینن، ئه‌و كاته‌ش ماڵماڵۆكه‌ی حزبی وا ترسناك درووست ده‌بن میوانی ڕه‌زاقورسی ئایدۆلۆژی ده‌كه‌نه خانه‌خوێ و ده‌رگاش به ڕووی خانه‌خوێ ڕه‌سه‌نه‌كه‌دا كه پرسی كورده داده‌خه‌ن.
كورد ده‌بێ وردتر بیر له پرسی ده‌ستوورو له قه‌یران خستنی بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستوور بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته زیندانی تاكه كه‌سی و وه‌ك كاكه مه‌م ڕوناكایی سه‌ر زه‌وی نابینێته‌وه‌و حزبێكی وه‌ك حزبه‌كه‌ی كاك قادر عه‌زیز كه به سواڵ و سه‌ده‌قه سیاسی و هاوپه‌یمانییه ئیسلامیه‌كه‌ی ساڵی 2009 كورسییه‌كی په‌رله‌مانی وه‌رگرت ده‌توانێ ڕێگری له ده‌رچوونه‌وه‌ی بكات، چونكه ئه‌و كاته زۆرینه‌و كه‌مینه به‌های نامێنێ و حزب له ڕێگای ده‌ستنێژه په‌رله‌مانه‌كانیه‌وه بڕیار ده‌دات، ئه‌گه‌ر زۆرنه‌و كه‌مینه بێت ئه‌وا پرۆژه‌ی ده‌ستوور ده‌نگی له (../99) ی په‌رله‌مانی پێدراوه، خۆ ئه‌گه‌ر به ڕێككه‌وتنی حزبیش بێ قوڕه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌ستتر ده‌بێ و پێویسته ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو حزبه‌كانی ناو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی له‌سه‌ربێ، نه‌ك وه‌ك ئه‌و ڕێككه‌وتنه پێنج قۆڵیه‌ی ئۆپۆزسیۆن داوای ده‌كات، له‌وانه‌ش ترسناكتر ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جارێكی‌تر له په‌رله‌مانه‌وه تێپه‌ڕێنری، ئه‌وا ئه‌و حزبه‌ی ئێستا له په‌رله‌مان كورسی نییه، ئه‌گه‌ر هاتوو له هه‌ڵبژاردن بووه خاوه‌ن كورسی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای گه‌ڕانه‌وه‌و هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بكات، ئه‌گه‌ر به ڕێككه‌وتنی حزبیش بێ، هه‌ر كاتێك حزبێكی تر دامه‌زرێ ئه‌و ده‌ستووره به حزبی كراوه به هی خۆی نازانێ، مادام ده‌ستووره‌كه‌ش حزبییه بۆی هه‌یه دووباره ده‌ستوور بخاته‌وه ژێر نه‌شته‌رگه‌ری حزبی و مافی خۆیه‌تی جێی مه‌قه‌ست و ته‌قه‌ڵی ئه‌ویشی پێوه دیاربێ، بۆیه پێویسته ئه‌و پرۆژه ده‌ستووره‌ی ئێستا هه‌یه‌و ڕێكاره یاساییه‌كانی ته‌واو بوون و ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانیشی وه‌رگرتووه، به ده‌ستوور كردنی به ده‌نگی خه‌ڵك بسپێردرێ و له حاڵه‌تی ڕه‌تكردنه‌وه‌یدا هه‌موار بكرێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ده‌ستوور بۆ حزب بێ ئه‌وا ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه مافی خۆیانه جۆری ده‌ستوورو چۆنیه‌تی كار پێكردنی دیاری بكه‌ن و كه‌سی تر مافی ئه‌وه‌ی نییه قسه‌ی تێدا بكات، به‌ڵام ده‌ستووری وڵات وه‌ك پرسێكی نیشتیمانی بۆ هه‌مووانه، هیچ حزب و لایه‌نێك بۆی نییه موزایه‌ده‌ی سیاسی پێوه بكا‌و ده‌بێ لێگه‌ڕێن بخرێته ڕاپرسییه‌وه‌و خه‌ڵك بڕیاری خۆی له‌سه‌ر بدات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
