گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو ئه‌و راستییه‌مان پێده‌ڵێ كه ژیانی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا به كۆمه‌ڵێك وێستگه‌ی كوده‌تائامێزدا تێده‌په‌ڕێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له كوێ ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خسابێ ده‌ستی وه‌شاندووه‌و ته‌نانه‌ت دۆست و هاوبیره‌كانی خۆشی نه‌بواردوون، یه‌كه‌م كوده‌تای نه‌وشیروان مسته‌فا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستاندا بوو، كاتێك دوای شه‌هید بوونی (ئارام) ی سكرتێری ئه‌و رێكخراوه‌كێشه‌و ململانێیه‌كی توند ده‌كه‌وێته نێوان سه‌ركرده‌كانی و به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی باڵی (سجن) و خه‌تی شه‌هید (ئارام) دابه‌ش ده‌بن، نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ڵك له‌و كێشه‌و ململانێیه وه‌رده‌گرێ و خۆی بۆ هیچ لایه‌كیان ساغ ناكاته‌وه، له‌و به‌ینه‌دا تا ئاستی به سێبه‌ربوون خۆی له مام جه‌لال نزیك ده‌كاته‌وه‌و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی مام جه‌لال و خه‌ریك بوونی سه‌ركرده‌كانی تر به یه‌كتریه‌وه، كوده‌تاكه‌ی سه‌رده‌گرێ و ده‌بێته كه‌سی یه‌كه‌می ناو كۆمه‌ڵه و دووه‌م كه‌سی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌لماندنی راستی ئه‌و كوده‌تایه نه‌وشیروان مسته‌فا له كتێبی (په‌نجه‌كان یه‌كتری ده‌شكێنن) ده‌ڵێ: له ژیانمدا بڕوام به ماركسییه‌ت نه‌بووه، له‌به‌ر خاتری مام جه‌لال پۆستی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌م وه‌رگرت، مێژووی كوده‌تاچییه‌كانیش پێمان ده‌ڵێ: كه بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان سیاسه‌تی خۆگونجاندن ده‌گرنه به‌رو بڕواشیان پێی نییه، نه‌وشیروان مسته‌فاش وایكردووه.
دوای راپه‌ڕین و له ساڵی 1992 یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆنگره‌ی یه‌كه‌می خۆی به‌ست، له‌و كۆنگره‌یه‌دا رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی شۆڕشگێڕان له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانیدا توێنرانه‌وه، ئه‌وه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا جێی نیگه‌رانی بوو، چونكه پێیوابوو گرۆڵه‌ی كه‌وتۆته لێژی و ناتوانێ چیتر به‌ختی سیاسی خۆی له‌سه‌ر كوده‌تا تاقی بكاته‌وه، بۆیه به تۆران له مێژوو و زویر بوون له ئێستا كه‌وته نه‌خشه كێشان بۆ كوده‌تا له داهاتوودا، له‌و ماوه‌یه‌داو تا راگه‌یاندنی كوده‌تاكه‌ی له 25ی ته‌موزی 2009 له رێگای ده‌ستنێژه‌كانیه‌وه هه‌وڵیدا یه‌كێتی نیشتیمانی له‌به‌ر چاوی یه‌كێتییه‌كان و رای گشتی كوردستانی ناشیرین بكات، ئه‌وه‌بوو له 25ی ته‌موزی 2009 یه‌كێتی نیشتیمانی وه‌ك دزێوترین بوونه‌وه‌ری سیاسی پێناسه كرد‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی وه‌ك به‌رئه‌نجامی ئه‌و كوده‌تایه راگه‌یاند كه به تۆران و زویر بوون ده‌ستیپێكردبوو.
دوای ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كوده‌تای دووه‌می به‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی خۆیدا كرد‌و تا رادده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، بۆ قۆناغی سێیه‌می كوده‌تاكه‌ی خۆی ئاماده كرد، له‌م قۆناغه‌دا مه‌ودای كوده‌تاكه‌ی فراوان كرد و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌بات و قوربانیدان و كۆی پرۆسه‌ی دیموكراسی به ئامانج گرت، ئه‌وه‌بوو له 17ی شوبات به‌ناوی پشتیوانی له گه‌لانی تونس و میسر هێزی كوده‌تای له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را كۆكرده‌وه، دوای ئاماده‌سازی ته‌واو هاوشێوه‌ی جه‌نه‌ڕاڵه كوده‌تاچییه‌كانی ناو مێژوو هه‌ڵیكوتایه سه‌ر باره‌گای لقی چوار، وه‌ك پاكانه‌ش بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی كوده‌تاكه‌ی یه‌كه‌م كه‌س و یه‌كه‌م لایه‌ن ئیدانه‌ی كرد‌و به گێره‌شێوێنی ناو بردن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا زیاتر له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌چوو، كه چه‌ندی بۆی كرا یه‌كێتی نیشتیمانی دزێو كرد‌و دواتر ئاوێنه‌ی سیاسی دایه ده‌ست خه‌ڵك و گووتی: فه‌رموون ببینن یه‌كێتی نیشتیمانی چه‌ند ده‌عبایه‌كی ناشیرینه! له 17ی شوباتیش به‌رنامه‌ی كوده‌تاكه‌ی داڕشت و به گێره‌شێوێنیشی ناوده‌بردن، له سروشتی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه ده‌خوێندرایه‌وه كه له دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م كوده‌تایه خۆی بۆ كوده‌تایه‌كی تر ئاماده ده‌كات، كه ئێستا ئه‌و كوده‌تایه به‌ڕێوه‌یه‌و شكستهێنانیشی له‌به‌ر چاوه.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلول و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لێره‌و له‌وێ و له‌سه‌ر زاری چه‌ند هه‌ڵسووراوێكی دیاریان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زۆرینه‌ی كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌توانێ حكومه‌ت پێكبهێنێ، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی بێته ناو سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسۆن ده‌بنه زۆرینه‌ی كوتله‌ی په‌رله‌مانی و ده‌توانن حكومه‌ت پێكبهێنن و پارتی په‌راوێز بخه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات ناوماڵی كورد به گشتی و هاوهه‌ڵوێستی نێوان پارتی و یه‌كێتی تێكبدات، كورد ده‌ڵێ: گورگ بازاڕی شێواوی ده‌وێ، نه‌وشیروان مسته‌فاش ئه‌وه‌نده‌ی كوده‌تا ئه‌نجام داون و ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌زموون كۆكردۆته‌وه ده‌زانێ كه درز خستنه نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ستباری سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه‌ی ده‌ده‌ن، هه‌مووشمان ئه‌و راستییه ده‌زانین كه هه‌وڵه كوده‌تاییه‌كان له هه‌موو دونیادا له فه‌وزای سیاسی‌دا به ئامانج ده‌گه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ڕێگای راگه‌یاندن و شانه خه‌وێنراوه‌كانی ناو یه‌كێتی و هه‌ندێ به‌ناو رۆشنبیری به‌زۆر بێلایه‌نكراو، هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی به ئاراسته‌ی لێكترازاندا به‌رێت، هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام یه‌كێتی به پاشكۆی پارتی تاوانبار كردووه، رێككه‌وتنی ستراتیجی نێوان پارتی و یه‌كێتی وه‌ك په‌یامی له قاودانی شه‌ڕی براكوژی به نه‌هامه‌تی زانیوه، یه‌كێتییه‌كانی به‌وه ترساندووه كه پارتی خه‌ریكه له كلكه‌وه قووتتان بدات، خۆیشی له سه‌ریه‌وه ده‌می تێناون، بۆیه پێویسته یه‌كێتی و پارتی بۆ روو به روو بوونه‌وه‌و شكست پێهێنانی ئه‌و كوده‌تایه و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و گه‌شه پێدانی پرۆسه‌ی دیمموكراسی، زیاتر په‌ره به ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی نێوان خۆیان و لایه‌نه كوردستانیه‌كانی تر بده‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
