دوا ڕۆژی كورد‌و پرسی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان ...سووره مه‌رگه‌یی
ئه‌گه‌ر ڕاشكاوانه‌و به ڕاستگۆیی بدوێین دوا چاره‌سه‌ری پرسی كورد وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی له به ده‌وڵه‌ت بووندایه، له‌و چاره‌سه‌ره‌ش بترازێ هه‌ر چاره‌سه‌رێكی تر له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كات هێز به‌لای ئامانجی سیاسی عروبه‌و خواسته شۆڤێنیزمیه‌كه‌یدا ده‌بات، چونكه بیرۆكه‌ی فراوانخوازی عه‌ره‌ب وه‌ك كه‌لتوورێك تێكه‌ڵ به بیركردنه‌وه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییان بووه‌و ده‌ستبه‌رداری نابن، له‌ناوبردن و به عه‌ره‌ب كردنی نه‌ته‌وه‌كانی تر لایان بۆته خوو، مێژووش ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه هه‌ركاتێ عه‌ره‌ب لاواز بووبێ وه‌ك مه‌ڕی خوا خۆیان نیشانداوه‌و په‌نایان بۆ گفتوگۆ‌و درووشمی ساخته‌ی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان بردووه، هه‌ركاتێكیش بووژابنه‌وه‌و هیزیان به خۆوه دیبێ بوونه گورگی شه‌یتان و گفتوگۆ و برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانیان به‌و ئاراسته‌یه‌دا بردووه كه تاكلایه‌ن ویستوویانه، بۆیه پێویسته كورد واز له ڕێگای دوور‌و درێژ‌و چاره‌نووس نادیاری پڕ لۆفه‌و ده‌وران بێنێ، چیتر خۆی نه‌داته ده‌ست قه‌ده‌ری چاره‌سه‌ری ئازار شكێنی كاتی، ده‌بێ بوێرانه بڕیار بدا‌و ڕێگا كورته‌كه هه‌ڵبژێرێ و به دوو ئاراسته‌دا هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بوون وه‌ك دوا چاره‌سه‌ر بۆ به كۆتا هێنانی كاره‌سات و نه‌هامه‌تییه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی چڕ بكاته‌وه.
ئاراسته‌ی یه‌كه‌م: ئاماده‌كاری ناوخۆیی.
ئه‌گه‌ر كورد له تاقیگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دوور له مه‌رامی سیاسی و ده‌ستكه‌وتی حزبی پشكنین بۆ ئێش و ئازاری درێژخایه‌نی خۆی بكات، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر مێژوودا باز نه‌داو به له‌به‌ر چاوگرتنی ڕووداوه كاره‌ساتباره‌كان شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه بۆ دوا ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی بكات، تێده‌گات كه لای بێ ده‌وڵه‌ت بوونی دێشێ، ئه‌وكاته‌ش یه‌كخستنی ناو ماڵی كورد‌و یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌بێته یه‌كێك له دوو بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی به ده‌وڵه‌ت بوون، بۆیه پێویسته مه‌رامه حزربیه‌كان له خاڵی كورد بووندا یه‌كبخاو جیاوازیه سیاسیه‌كانیش بۆ زیاتر به‌هێز كردنی ئه‌و بنه‌مایه‌و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی یه‌كخستنی ناوماڵی كورد له ملاملانێ و پێشبڕكێی به‌رده‌وامی یه‌كتریدابن.
ئاماده‌كاری یه‌كه‌م جگه له وه‌لانانی بوغز‌و كینه‌ی كۆن و دوور كه‌وتنه‌وه له به ئامانج كردنی مه‌رامی حزبی و كاراكردنی بیر‌و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی هیچی تری تێناچێ، ئه‌وه‌ش لێمان ده‌خوازێ سه‌ره‌ڕۆیی حزبی و جیاوازیه سیاسیه‌كان به بیری نه‌ته‌وه‌یی مشتوماڵ كه‌ین و چیتر خۆمان نه‌بینه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ئه‌ركه نیشتیمانیه‌كان، كاتی ئه‌وه هاتووه بۆ خۆمان بگرین و له‌گه‌ڵ خۆشمان پێبكه‌نین، كه تا ئێستا وامان نه‌كردووه‌و زیاتر بۆ دوژمنان گریاوین و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش پێكه‌نیوین، نابێ چیتر له‌سه‌ر هه‌ڵه بژین و كاتی ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ڕابردوومان هاتووه، ئه‌ویش ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وێ كه له پێناو بنبڕكردنی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و كۆتایی هێنان به نه‌هامه‌تیه‌كان پشت به ڕاستییه مێژووییه‌كان ببه‌ستین و نه‌ته‌وه‌ییانه بۆ دوا ڕۆژ بڕوانین.
ئاراسته‌ی دووه‌م: ئاماده‌كاری ده‌ره‌كی.
ئه‌گه‌ر یه‌كخستنی ناوماڵی كورد‌و یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌نگاوێكی به ده‌وڵه‌ت بوون بێ، ئه‌وا گونجاندنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كێش كردنی كۆمپانیاكان و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆیان هه‌نگاوه‌كه‌ی تریه‌تی، بۆو مه‌به‌سته‌ش ته‌نها گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان ده‌توانن گه‌مارۆی له مێژینه‌ی شۆڤێنیزم له‌سه‌ر پرسی كورد هه‌ڵبگرن و كرانه‌وه به ڕووی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیدا درووست بكه‌ن و هه‌نگاوه‌كانی به ده‌وڵه‌ت بوون خێراتر بكه‌ن.
به درێژایی مێژوو دوژمنانی كورد به سه‌روه‌ت و سامانی خاكه‌كه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریان بۆ زلهێزه‌كان درووست كردووه‌و هۆكاره‌كانی سه‌ركوتكردنی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانیان پێدابین كردووه، ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم و به تایبه‌ت نێچیرڤان بارزانی ده‌یكات ده‌توانین به‌و شۆڕشه سه‌رده‌میه‌ی ناوبورین كه كورد به مه‌نزڵگای ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێ و دوژمنانیش به‌رده‌وام له هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شۆڕشه ترساون، ئه‌ویش شۆڕشی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان و كاركردنه بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و دوور كه‌وتنه‌وه له سیاسه‌تی چاو له ده‌ستی دوژمنان.
دنیای سیاسه‌ت ڕاستییه‌كمان پێده‌ڵێ: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له پشت سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی و به ده‌وڵه‌ت بوون و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، نه‌هێنی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و سه‌ربه‌خۆیی بیركردنه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش دوژمنان وایان نیشانداوه كه ئه‌و سێ نه‌هێنیه سێگۆشه‌ی به‌رمۆدان و ئه‌وه‌ی لێی نزیك بێته‌وه قووتی ده‌دات، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و سه‌ربه‌خۆیی ئابووریان بۆ كورد به هێڵی سوور داناوه، سه‌ربه‌خۆیی بیركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان تێكه‌ڵ به بیركردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژی كردووه و له‌باتی كورد بیریان كردۆته‌وه، سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانیان به یاخی بوون و چه‌ته‌گه‌ری زانیوه، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی لێزان په‌ی به خوێندنه‌وه‌ی نه‌هێنیه‌كانی پشت سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی و به ده‌وڵه‌ت بوون بردووه، له‌و پێناوه‌شدا بێگوێدانه ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و ئه‌ركه نیشتیمانیه لێبڕاوانه كه‌وتۆته كاركردن، ئه‌وه‌ش وایكرد تووشی په‌رچه كرداری شۆڤێنیزم ببێ و به‌غدای عروبه به دیوێكی تری دوژمنكاریدا بێته‌وه سه‌ر خه‌ت، ده‌كرێ هه‌ڵوێسته‌كانی به‌غدا دژ به هه‌نگاوه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ئاسایی بن، چونكه به‌غدا دژی هه‌ر هه‌نگاوێكه كه عروبه پێشه‌نگی نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاسایی و جێگای گومانیشه كه‌سانێك له كوردستان به‌ناوی جیاجیا‌و به مه‌رامی حزبی ده‌یانه‌وێ له بایه‌خی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌وانه نازانن نه‌وت له چراكه‌ن، كه‌چی به بیانووی جۆراوجۆر گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان ده‌ده‌نه به‌ر توانج و ڕه‌خنه‌ی چه‌واشه‌كاری، هه‌ڵوێستیان ده‌خه‌نه پاڵ هه‌ڵوێستی دوژمنان و به‌گژ دوا ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌نگاوه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی و حه‌زو خولیای به ده‌وڵه‌ت بوونی كورددا ده‌چنه‌وه، ده‌بێ ئه‌وانه ئه‌و ڕاستییه بزانن ئه‌وه دووربینی نێچیرڤان بارزانی و كاریگه‌ری گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان و شۆڕشی سه‌ربه‌خۆیی ئابوورییه (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) له‌گه‌ڵ هه‌موو دوژمنكاریه بۆماوه‌ییه‌كانی بۆ دۆزی كورد دێنێته هه‌ولێرو ئاڵای كوردستانی به‌سه‌ردا ده‌شه‌كێنێته‌وه، بۆیه به‌گژدا چوونه‌وه‌ی ئه‌و دووربینیه نه‌ته‌وه‌ییه به كورتبینی حزبی كه‌سانێكی داخ له دڵ ته‌مومژاوی ناكرێ، ئه‌وه‌تا ده‌بینن كارنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و ڕواندنی به ئاراسته‌ی ڕاستكردنه‌وه‌ی هاوكێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه‌كاندا، چۆن هه‌ڵوێستی توركی به دوو ئاراسته‌ی جیاواز‌و دژ به‌یه‌كدا بردووه، وای له (ئه‌ردۆغان) و ده‌سه‌ڵاتی سه‌دان ساڵه‌ی تورك كردووه له ده‌رگای زیندانی ئیمرالی بدا‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ به تیرۆریستی ده‌زانین به‌رنامه‌ی ئاشتی دواڕۆژ دابڕژێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
