كاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سێ ساڵ له‌ناو حكومه‌ت ده‌بێ و چواره‌م ساڵ ده‌یكاته هه‌را و فه‌رته‌نه، ئه‌و پێشبینیه سیاسییه‌ی كاكه حه‌مه له‌و وێستگه مێژووییانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه نه‌وشیروان مسته‌فا له كاته زۆر هه‌ستیاره‌كاندا به ئاراسته‌ی كه‌رت كردنی هه‌ڵوێست و كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوی ناوه، پێشبینیه‌كه‌ی كاكه حه‌مه چ راست ده‌رچێ یان ناڕاست رای گشتی كوردستانی و لێكدانه‌وه‌ی شرۆڤه‌كار و چاودێرانی سیاسی كردووه به دوو به‌شه‌وه، ئه‌و به‌شه‌ی كه‌م تا زۆر به‌دوای رابردووی نه‌وشیروان مسته‌فادا گه‌ڕاون و كاكه حه‌مه ئاسا كه‌سایه‌تی سیاسی و فكری ده‌ناسن و شاره‌زاییان له‌و پاشخانه رقاویه‌یدا هه‌یه كه له ناخیدا په‌نگی خواردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ كاكه حه‌مه هاوڕان و پێشبینیه‌كه‌ی به راست ده‌زانن و تێده‌گه‌ن چه‌ند راستگۆیانه دواوه، ئه‌و به‌شه‌ی پێشبینیه‌كه‌شی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ده‌كرێن به دوو به‌شه‌وه، ئه‌و به‌شه‌ی كه خۆی (مسته‌قوونه) ی سیاسی داون و به ده‌ردی ئه‌و بۆقه‌ی بردوون كه ده‌كه‌وێته ناو بیر و پێیوایه دونیا ئه‌وه‌نده‌یه كه له ده‌می بیره‌كه‌وه لێوه‌ی دیاره پێشبینیه‌كه‌ی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وانه فێركراون پێ له شوێن پێی ئه‌و دابنێن و چی له ده‌می هه‌ڵوه‌ری وه‌ك تووتی به‌دوایدا بیڵێننه‌وه، به‌شه‌كه‌ی تر ئه‌و گه‌نج و تازه پێگه‌یشتوانه‌ن كه له ئه‌نجامی كه‌م ئه‌زموونی و بێئاگایی له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان خزێنراونه‌ته ناو گه‌وجانخانه‌ی گرده‌كه و به ئاراسته‌ی نه‌بیستی و چه‌واشه‌كاریدا هه‌ڵسووڕێنراون، ئه‌وانه له‌گه‌ڵ درووشم ده‌ژین و له درووشمبازیشدا كه‌س تۆزی نه‌وشیروان مسته‌فا ناشكێنێ، بۆیه ئه‌و رۆژه نزیكه ئه‌و گه‌نج و تازه پێگه‌یشتوانه له نێوان راستبێژی كاكه (حه‌مه) كان و به درووشمكردنی سیاسه‌ت و چه‌واشه‌كاریه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فادا راستییه مێژووییه‌كان بدۆزنه‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئێستاش له‌گه‌ڵ پێشبینیه‌كه‌ی كاكه حه‌مه نه‌بن، ئه‌وا دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌و رۆژه دادێ پێشبینیه‌كه‌ی بكه‌نه ده‌روازه‌ی ده‌رچوون له گه‌وجانخانه و گه‌ڕانه‌وه بۆ به كرداركردنی سیاسه‌ت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
