به درێژایی مێژوو تورك و فارس و عه‌ره‌ب به كوشتوبڕ و زه‌ربرزه‌نگ وه‌ڵامی خواست و داواكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردیان داوه‌ته‌وه، كوردستانیان كردۆته چوار پارچه‌و له هه‌ر پارچه‌یه‌ك خۆیان به خاوه‌ن ماڵ و خاوه‌ن ماڵیان به مێوانێكی ره‌زا قورس و زۆر جاران به بێگانه‌ش زانیوه، حاشایان له بوونی كردووه‌و له توركاند و فارساندن و عه‌ره‌باندندا پێشبڕكێیان كردووه، بۆ سه‌ركوتكردنی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی ده‌یان گه‌له‌كۆمه‌و رێككه‌وتنی ژێر به ژێر‌و ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانی سه‌ربازی هاوبه‌شیشیان به‌ستووه، له چاره‌سه‌ری كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی نێوانیان ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردیان وه‌ك ده‌ستكه‌وت به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش كردووه.
به درێژایی مێژوو كوردیان ناچار كردووه بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانی و نه‌هێشتتنی زوڵم و سته‌م و پاراستنی به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانی فه‌رمانه‌كانیان ره‌تبكاته‌وه و بۆ به‌رگری كردن له خۆی په‌نا بۆ چه‌ك و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی به‌رێ، په‌لامار و زوڵم و سته‌می خۆیان به ره‌وا زانیوه و به‌رگری كوردیان به خه‌تاو تاوان زانیوه، بۆ په‌لامار و تاوانكاری خۆیان چه‌ندین پاساویان هێناوه‌ته‌وه‌و ده‌یان تۆمه‌تی وه‌ك هه‌ڵگه‌رانه‌وه له‌دین و به‌كرێگیراو و چه‌ته‌و یاخی و شه‌ڕانگێزیان داوه‌ته پاڵی، پێیان وابووه خۆیان ده‌بێ خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی بن، به‌ڵام هه‌مان خواستی كوردیان به جوداخواز ناو بردووه‌و سزاكه‌شی كوشتن و زینده‌به‌چاڵ و ئه‌نفال بووه.
دوای ئه‌وه‌ی داگیركارانی كوردستان بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه شۆڤێنیه‌كانیان بژارده‌ی شه‌ڕ و خوێن رشتنیان هه‌ڵبژارد و بۆ سه‌ركه‌وتنیش هه‌موو رێگاكانیان تاقی كردنه‌وه، به‌ڵام نه كوردیان پێ به‌زێنراو نه خۆشیان به ئامانجه‌كانیان گه‌یشتن، ئه‌وه‌تا ده‌بینین دوای ئه‌و هه‌موو خوێنڕێژی و زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژیه خواستی سه‌ربه‌خۆیی كورد له شوێنی خۆیه‌تی و سیاسه‌تی داگیركاری و هه‌ڵپه‌ی فراوانخوازی داگیركارانیش شكستی خواردووه، له به‌رامبه‌ر بژارده‌ی جه‌نگ و كاولكاریدا و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی نێوان كورد و داگیركارانی كوردستان و كۆتایی هێنان به كوشتار و خوێنڕێژی، په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان وه‌ك بژارده‌ی سه‌رۆك بارزانی و جێگره‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاشووب بووه ئه‌و پرسیاره‌ی كه ده‌بێ داگیركارانی كوردستان وه‌ڵامی كورد و رای گشتی نێوده‌وڵه‌تی و خۆشیانی پێبده‌نه‌وه، له‌وه‌ش گرنگتر په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی په‌رده‌ی راستی له‌سه‌ر ئه‌و چه‌واشه‌كاری و پیلانه شاراوانه لادا كه چه‌ندین ساڵه داگیركارانی كوردستان گوومانی پێده‌خه‌نه سه‌ر ره‌وایه‌تی دۆزی كورد و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێ له خشته ده‌به‌ن، چونكه سه‌رۆك بارزانی له بژارده‌كه‌یدا ئه‌و راستییه‌ی به هه‌موو لایه‌ك راگه‌یاند كه كورد به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ری به‌رگریدا بووه‌و داكۆكیكار له ئاشتی و پارێزه‌ری پێكه‌وه‌ژیان بووه، ئه‌وه داگیركارانی كوردستان بوون شه‌ڕیان به كورد فرۆشتووه‌و ناچاریان كردووه له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا بجه‌نگێ.
گوومان له‌وه‌دا نییه كه په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك بژارده‌و جێگره‌وه‌ی بژارده‌ی داگیركارانی كوردستان كۆتایی به‌و جه‌نگ و كاولكارییه دێنێ كه بۆ كورد هه‌ڵگری په‌یامی مه‌رگ بووه، مێژووی تورك و فارس و عه‌ره‌بیشی سیخناخ كردووه له په‌ڵه‌و له‌كه‌ی شه‌رمه‌زاری، سه‌رۆك بارزانی به‌و بژارده‌یه هه‌م خزمه‌تێكی گه‌وره به دۆزی كورد ده‌كا و هه‌میش خزمه‌ت به تورك و فارس و عه‌ره‌ب ده‌كات، كه ده‌ڵێم: خزمه‌ت به دۆزی كورد ده‌كات ئه‌وه‌یه كه به بێ خوێن رشتن به‌و مافه نه‌ته‌وه‌ییان ده‌گاته‌وه كه به ناڕه‌وا لێی زه‌وتكراون، كه ده‌شلێم: خزمه‌ت به تورك و فارس و عه‌ره‌ب ده‌كات، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه له‌و هه‌ڵوێسته شه‌ڕانگێزی و سیاسه‌ته فراوانخوازییه دوور ده‌خاته‌وه كه چه‌ندین سه‌ده‌یه مێژووی خراپ و نه‌فره‌ت لێكراوی پێ ده‌نووسنه‌وه، جا بۆ ئه‌وه‌ی كورد له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌خته‌وه‌ر بێ و ئه‌وه‌ی به بژارده‌ی شه‌ڕ و كاولكاری لێی زه‌وتكراوه، بتوانێ به بژارده‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رۆك بارزانی وه‌ریبگرێته‌وه، پێویسته هه‌موو جیاوازییه سیاسی و حزبییه‌كانی یه‌كبخاو ئه‌و كۆده‌نگییه نه‌ته‌وه‌ییه درووست بكات كه سه‌رۆك بارزانی هێڵه گشتییه‌كانی بۆ كێشاون، له‌سه‌ر تورك و فارس و عه‌ره‌بیش پێویسته تا ئه‌و شوێنه كه‌ڵك له بژارده‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی وه‌ربگرن كه بتوانن لانی كه‌م مێژووی خۆیانی پێ خاوێن بكه‌نه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
