ئه‌وه‌ی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزب و قه‌واره سیاسییه‌كان به گشتی و ئۆپۆزسیۆن به تایبه‌تی ده‌بینرێ و ده‌بیسترێ، موزایه‌ده‌ی سیاسی و به‌ڵێنی قه‌به و پاساو بۆدۆڕان شه‌قام و كووچه‌و كۆڵانه‌كانی كوردستانی پڕ كردووه له هات و هاوار، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن نایڵێنه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی پڕ ده‌چێنن دڵنیام له‌وه‌ی نایدروونه‌وه، گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات و پله‌و پایه‌و پۆست وای سه‌رگه‌رم كردوون پێیان وایه زه‌مه‌ن هه‌ر زه‌مه‌نی موزایه‌ده‌و به‌ڵێنی قه‌به ده‌بێ و، ئه‌و رۆژه نایات خه‌ڵك پێیان بڵێ: ئه‌وه‌ی دوێنێ لێمان بیستن ده‌بێ ئه‌مڕۆ لێتان بدینین.
ئۆپۆزسیۆن پێیوایه موزایه‌ده‌ی سیاسی له لۆمه‌ی بێ مێژوویی ده‌یپارێزێ و به‌ڵێنی قه‌به‌ش به‌ربه‌ست و كۆسپه‌كانی به‌رده‌م گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتیان بۆ ته‌خت ده‌كات، به‌وه‌ش خۆی خستۆته به‌رده‌م ئه‌ركێك كه ئه‌نجام دانی زۆر له‌و ئاماده‌سازییه گه‌وره‌تره كه نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه، چونكه نه مێژوو به موزایه‌ده درووست ده‌بێ و نه خواسته‌كانی ئاینده‌ی خه‌ڵكیش به به‌ڵێنی قه‌به تێر ده‌بن، بۆیه دۆڕان بۆ ئه‌وان باشترین سه‌ركه‌وتنه‌و ته‌نها به دۆڕانیش له‌و خه‌جاڵه‌تیه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه ده‌رباز ده‌بن كه له پێناو گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات چوونه‌ته ژێر باری.
موزایه‌ده به هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن، له‌كاتێدا دوو لایه‌نه ئیسلامییه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییان به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ئیخوانی خاو ده‌بێته‌وه‌و ژینگه‌ی كوردایه‌تیش به خۆڵبارانی به‌هاری عه‌ره‌بی ئاوڕشێن ده‌كه‌ن، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان له گۆڕخانه‌ی ئایدۆلۆژیدا گۆڕه‌وشار ده‌ده‌ن و بۆ یه‌كخستنی ناو ماڵی كوردیش فرمێسكی ساخته ده‌ڕێژن، لایه‌نه به‌ناو گۆڕانخوازه‌كه‌ش بوون و هێز و مانه‌وه‌ی خۆی له زیاتر تۆخ كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی شارچێتی و ناوچه‌گه‌ریدا ده‌بینێ، تۆڵه‌ی شكستی مێژوو له ئاینده ده‌كاته‌وه، سفه‌ت جنۆكه‌یه‌و ناوی ئاشتی ببیستێ راده‌كات، باسی پێكه‌وه ژیان ده‌كاو (مان) له كاری پێكه‌وه‌یی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییش ده‌گرێ.
موزایه‌ده به ئاڵای كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن و له گێڕانی پرسه‌ی سیاسی و گه‌رمه‌شینی ئایدۆلۆژی بۆ ئیخوانه‌كانی میسریش وێنه‌ی (مورسی) له شوێنی خۆره‌كه‌ی داده‌نێن، بوونی خۆر له‌ناو ئاڵای كوردستان ئاماژه‌یه بۆ روو له ئاسۆ بوون، به‌ڵام دانانی وێنه‌ی مورسی له شوێنی ئاماژه‌یه بۆ پشتكردنه ئاسۆ و روو كردنه مورسی، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێ كه ئاڵای شاراوه‌یان هه‌یه‌و ئاڵای كوردستان وه‌ك موزایه‌ده‌و بۆ له خشته بردنی خه‌ڵك پیشان ده‌ده‌ن، به موزایه‌ده‌ی سه‌ر زه‌وی تێر نابن و له بۆشایی ئاسماندا به دوای دۆزینه‌وه‌ی كه‌ره‌سه‌ی موزایه‌ده‌دا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وه‌تا به سواری كه‌شتی موزایه‌ده‌وه حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان ده‌بڕن و (لا اله الله محمد رسول الله) ده‌كه‌نه لۆگۆی سیاسی و له ململانێی هه‌ڵبژاردندا خه‌ڵكی پێده‌ترسێنن،
له سیاسه‌تدا موزایه‌ده چه‌كی ده‌ستی هه‌گبه به‌تاڵ و سیاسییه موفلیسه‌كانه، هه‌نگاوێكی بێ جووڵه و هاوارێكی نه‌بیستراوه، ئاهه‌نگێكی خامۆش و شیوه‌نێكی به كوڵه، هه‌ست به كه‌می كردنه‌و له قۆناغێكی دیاریكراودا مێژووی پێ ده‌شێوێنن و داهاتووی پێده‌خه‌نه ژێر پرسیار، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی موزایه‌ده به‌ڵێندان قه‌رزی سیاسییه‌و ده‌بێ بدرێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر به‌دوای به‌ڵێنی كاندیدی قه‌واره سیاسییه‌كانی ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژردندا بچین له پێكه‌نین زیاتر شایانی ستاییش نین.
ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌یڵێ و ئه‌گه‌ر راستگۆ بن و درۆ له‌گه‌ڵ ئاینده نه‌كه‌ن له‌م وڵاته‌دا كه‌س بێ موچه نابێ، كاندیده‌كانیان بگه‌نه په‌رله‌مان لاو و قوتابی، گه‌نج و خوێندكار داده‌موزرێنن، نه‌وشیروان مسته‌فاش باقیه‌كه‌ی تر خانه‌نشین ده‌كات، موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیسیش زیاد ده‌كه‌ن، كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراو و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت خه‌نی ده‌كه‌ن، به یاسای فره ژنی پیاوان تووشی سه‌ر ئێشه ده‌كه‌ن و ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری بۆ قه‌یره كچ و بێوه‌ژنان ده‌گێڕن، كرێكار و جوتیار له خه‌م ده‌ره‌خسێنن و سه‌روه‌ری بۆ سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌گێڕنه‌وه، ژووری خه‌وتنیان به‌رووی رۆژنامه‌نووساندا ده‌كه‌نه‌وه‌و چاوی نووساوی نووسه‌ران ده‌كه‌نه‌وه، كه‌رتی ته‌ندرووستی به شێوه‌یه‌ك پێش ده‌خه‌ن رێگا له مردن ده‌گرن و له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ش مه‌پرسن! موچه بۆ كابانی ماڵ ده‌به‌نه ماڵ و موچه‌یه‌كی خنجیلانه‌ش بۆ منداڵان ده‌بڕنه‌وه، موچه چه‌ند ملیۆنیه‌كه‌ی خۆشیان دابه‌ش ده‌كه‌ن و خانه‌نشین بوون ره‌تده‌كه‌نه‌وه، شوقه‌كانیان ده‌كه‌نه خانه‌ی غه‌ریبان و له گه‌ره‌كه هه‌ژار نشینه‌كانیش تاكسی و پاس یاساغ ده‌كه‌ن و سه‌یاره‌كانیان ده‌خه‌نه خزمه‌تی گواسته‌وه‌ی خه‌ڵك.
خه‌ڵكینه ئه‌و په‌نده كوردیه له‌بیر مه‌كه‌ن كه ده‌ڵێ:
به‌ردی گه‌وره نیشانه‌ی نه‌هاویشتنیه‌تی، منیش سوێند ده‌خۆم ئه‌وه‌ی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌یڵێن هه‌مووی درۆیه، موچه‌و سه‌یاره‌و شوقه‌كانتان به ده‌وڵه‌تی كوردیش ناگۆڕنه‌وه، دوای 21ی ئه‌یلولیش ئه‌م بابه‌ته وه‌ك خه‌جاڵه‌تنامه‌یه‌ك بۆتان ده‌نێرمه ناو هۆڵی په‌رله‌مان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
