كاتێك كاك قادر عه‌زیز له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له حزبه‌كه‌ی كش سكرتێری لێكرا و له گه‌مه‌كه وه‌ده‌رنرا، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه كوده‌تای به‌سه‌ردا كراوه، منیش هاوڕا بووم و ئه‌و (كشه) م به ره‌وا نه‌ده‌زانی و زۆر جاران و له زۆر شوێنان به كوده‌تام ناو ده‌برد، كه‌چی وه‌ك ئه‌وه‌ی نه بای دیبێ و نه باران له سه‌روبه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك ركابه‌رێكی به‌هێز خۆی ده‌رده‌خست و له ده‌رچوونیش دڵنیابوو، ئه‌وه نه‌ك بۆ من، بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان جێگای پرسیار بوو، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژادنی 21ی ئه‌یلول ده‌ركه‌وت كه له‌ناو حزبه‌كه‌یدا نه‌ك كوده‌تای به‌سه‌ردا نه‌كراوه، به‌لكو ئه‌وانه زۆر دڵسۆزی بوون كه به راشكاوی پێیان گووتوه: كاك قادر دنیا پێشكه‌وتووه‌و هه‌نگاوه كیسه‌ڵیه‌كانی تۆ له ئاست تیژڕه‌وی رووداو و گۆڕانكارییه‌كاندا نین و باشتر وایه له ماڵه‌وه دابنیشی.
كاك قادر هه‌ر به گه‌ز و ربه‌ی خۆی ده‌یپێوا و گوێی له ئامۆژگاری هه‌ڤاڵه دڵسۆزه‌كانی نه‌گرت، تا له هه‌ڵبژادنی 21ی ئه‌یلول سندووقه‌كانی ده‌نگدان هه‌مان په‌یامی هه‌ڤاڵه‌كانی به بن گوێدا چپاند و له كۆی دوو ملیۆن ده‌نگده‌ر به (1040) ده‌نگ هه‌ستایه‌وه، ئه‌گه‌ر له ده‌ركردنی حزبه‌كه‌ی بیانووی كوده‌تای هه‌بووبێ، خۆ ناكرێ بڵێ: میلله‌تیش كوده‌تای به‌سه‌ردا كردم! ئه‌گه‌ر به گوێی هه‌ڤاڵه‌كانی نه‌كرد و به كوده‌تاچی ناو بردن، خۆ ناكرێ میلله‌تیش به كوده‌تاچی ناو به‌رێ!
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌ركه‌وت میلله‌تیش وه‌ك حزبه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێ: كاك قادر بۆ خۆشت و بۆ كوردیش باشتره تۆ له ماڵه‌وه دابنیشی، كه‌چی هه‌ر له‌سه‌ر نۆ جار بیسته‌ی خۆیه‌تی و گوێ له میلله‌تیش ناگرێ، رۆژانه هه‌ر كه‌ناڵێك به‌رنامه‌ی لێبڕا ته‌له‌فۆنێك بۆ كاك قادر ده‌كه‌ن و ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وه‌ی نۆ هه‌نگی له دارێكدا دۆزیبێته‌وه، هه‌وره تریشقه ئاسا خۆی پێداده‌كاو ده‌ڵێ: ساخته‌كاری كراوه‌و له‌و ساخته‌كاریه‌ش من به ئامانج گیراوم و ده‌نگم لێدزاروه، كاكه تۆ (1040) ده‌نگت هێناوه، گریمان ئه‌و بێ ویژدانانه (1040) ده‌نگی تریشیان لێ دزیوی، ئه‌گه‌ر واشنییه، هه‌مووی ده‌كاته (2080) ده‌نگ، پێم ناڵێی: چی له هاوكێشه‌كه ده‌گۆڕێ و چه‌ند له‌و ئازاره ده‌روونیه‌ی تۆ كه‌م ده‌كاته‌وه؟!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
