بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو په‌رله‌مان و سه‌ر شه‌قام و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر زاری رێكخه‌ری گشتیانه‌وه، به‌رده‌وام موزایه‌ده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه قووتی خه‌ڵك ده‌بێ بۆ خه‌ڵك بێ، په‌رله‌مانتارانیان (29) رۆژ ناو هۆڵی په‌رله‌مان و سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كان و رووپه‌ڕی بڵاوكراوه‌كانیان پڕ ده‌كرد له هاتووهاواری موچه‌ی زۆری په‌له‌مانتار، كه‌چی له یه‌ك رۆژدا سێحری سیاسی خۆیان به‌تاڵ ده‌كرده‌وه‌و به بێده‌نگی و خشكۆڵی خۆیان گوته‌نی باخه‌ڵیان پڕ ده‌كرد له موچه‌ی موفت، یاسای خانه‌نشینیان به یاسای به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك داده‌نا، كه‌چی خۆیان به گرێبه‌ستی چوار ساڵه‌ی په‌رله‌مانتاری پابه‌ند نه‌بوون و دوای دوو ساڵ به هێزی هه‌مان یاسا خۆیان خانه‌نشین كرد.
دوای ته‌واو بوونی خوولی سێیه‌می په‌رله‌مان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێوان خه‌ڵك و په‌رله‌مانتار، (49) ملیۆن دینار پاداشت وه‌ك دوا پارووی چه‌وری په‌له‌مانتاری ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان بوو به قسه‌ی رۆژ، سه‌ره‌تا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك پیشه‌ی خۆی كردیه هه‌راو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئه‌و پارووه حه‌رامه‌و نابێ په‌رله‌مانتاران بیخۆن، كه‌چی له كۆتاییدا وه‌ك نه بایان دیبێ و نه باران گه‌ڕانه‌وه ناو ئه‌و كوونه‌ی لێوه‌ی هاتبوونه ده‌ره‌وه، ئه‌و ته‌شییه چه‌واشكاریه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا چوار ساڵ به هه‌ڵسووڕوانی هه‌ڵسووڕاند و هه‌ودای موزایه‌ده‌ی سیاسی پێ رستن، بابه‌كر دڕه‌یی له یه‌ك به‌رنامه‌ی كه‌ناڵی رووداو لێیكرده‌وه به خووری و له فتوایه‌كی گۆڕانخوازانه‌دا ئه‌و پارووه (49) ملیۆنیه‌ی به حه‌ڵال دانا، له‌وه‌شدا مه‌به‌ستیان بوو به به‌ردێك دوو چۆله‌كه بكوژن، هه‌م موزایه‌ده‌كه‌یان جێی خۆی بگرێ و هه‌میش (49) ملیۆنه‌كه‌یان له‌كیس نه‌چێت.
من قسه‌م له‌سه‌ر وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و (49) ملیۆن دیناره نییه، زیاتر قسه‌م له‌سه‌ر بانگه‌شه و موزایه‌ده‌ی په‌له‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، هه‌موومان له بیرمانه له‌كاتی گفتوگۆی په‌رله‌مان له‌سه‌ر په‌سندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2013 هاواریان ده‌كرد: بودجه قووتی خه‌ڵكه‌و نابێ تێپه‌ڕێنرێ، ئه‌ی بۆچی ئه‌و (49) ملیۆنه كرا به دوا له‌فه‌و به ترش و خوێی موزایه‌ده‌وه قووت درا؟!
قسه‌م له‌سه‌ر قسه‌كانی خودی نه‌وشیروان مسته‌فایه كه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و له كه‌ناڵی (kNN) ده‌گوت: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆیه درووست بووه چاكسازی له سیسته‌می سیاسی‌دا بكا‌و نه‌هێڵێ چیتر سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك به هه‌ده‌ر بدرێ، ئه‌ی ئه‌و (49) ملیۆن دیناره چۆن بێ ره‌زامه‌ندی تۆ وه‌رگیرا؟! بۆ ده‌به هاویشتن و له‌فه‌ی فیكه به ته‌له‌فۆن (OK) ت بۆ ده‌كردن، كێ بڕوا به‌وه ده‌كات بۆ ئه‌و له‌فه (49) ملیۆنیه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌هێنی و داخراودا (OK) ت بۆ نه‌كردبن!
قسه‌م له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌مه ساڵحی ده‌رچووی زمانی كوردی و ئابووریناس و داتازانه، له شیكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵێكی حكومه‌تی هه‌رێمدا (250) دیناریه‌ك به هه‌ڵه نه‌ده‌چوو، بۆ جووڵاندنی سۆزی خه‌ڵكی كۆمه‌ڵێ داتای خه‌یاڵی ریز ده‌كردن و ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر له فڵان بابی بودجه‌دا ئه‌وه‌نده ملیۆن دیناره به هه‌ده‌ر نه‌درابا، ئه‌وه‌نده قوتابخانه‌ی پێ درووست ده‌كران، ئه‌ی بۆ ئێستا نایه‌ته ده‌نگ و پێمان ناڵێ: بۆ هه‌ر به‌رله‌مانتارێك (49) ملیۆن دیناری ده‌كاته چه‌ند و چه‌ند قوتابخانه‌ی پێ درووست ده‌كرێ؟! خۆ ئه‌گه‌ر له‌وه‌یاندا حاسیبه‌كه شێی سیاسی هه‌ڵێنابێ و له‌كار كه‌وتبێ، من پێی ده‌ڵێم: (25) په‌رله‌ماتار (1225000000) یه‌ك ملیار و دووسه‌د و بیست وپێنج ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن، با ئه‌ویش پێمبڵێ: به‌و مه‌بله‌غه چه‌ند قوتابخانه‌ی پێ درووست ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌و بێده‌نگییه‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه دوای چوار ساڵی تر ئه‌ویش ئه‌و له‌فه (49) ملیۆنیه وه‌ك هاوهه‌ڵسووڕاوه‌كانی حه‌په‌لووش ده‌كات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
