بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر ببینه خاوه‌ن رۆژی نه‌ته‌وه‌و له‌و فره ده‌نگی و فره ره‌نگییه ده‌رچین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ش وه‌ك رۆژی شه‌هید و رۆژی پێشمه‌رگه له بێشكه‌ی مه‌رامه حزبییه‌كاندا لایه‌لایه‌ی سیاسی بۆ نه‌كرێ، پێوبسته كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی رۆژی 24 ــ 8 ــ 2013 كه یه‌كه‌م رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه وه‌ك رۆژی نه‌ته‌وه بناسێنێ، هه‌ر چه‌نده زۆر رۆژی مێژوویی هه‌ن و ده‌بوایه یه‌كێك له‌و رۆژانه وه‌ك رۆژی نه‌ته‌وه دیاریكرابا، له‌وانه‌ش رۆژی چوونی بارزانی نه‌مر بۆ پشتیوانی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران له باكوور، یان چوونی بۆ به‌رگری له كۆماری كوردستان له رۆژهه‌ڵات، یان رۆژی په‌ڕینه‌وه‌ی له چۆمی (ئاراز) و له‌باربردنی ئه‌و پیلانه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له دۆزی كورد كرا‌و، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانییه سه‌ربازییه سێقۆڵیه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تانی داگیركاری تورك و فارس و عه‌ره‌ب دژ به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌و هه‌ڵوێسته سنوور شكێنانه‌ن كه مێژووی خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی شانازیان پێوه ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وكات ئه‌وه كرابا ئێستا له سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كخستنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان زۆر نزیك ده‌بووینه‌وه.
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی. . ئێوه له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی مێژوویی دان، مێژوو بانگتان ده‌كاو داهاتوو چاوی له ده‌ستی ئێوه‌یه، چیتر ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی به بێژینگی تاكتیكی حزبیدا مه‌كه‌ن، چه‌ند شه‌رمه كورد تا ئێستا خاوه‌نی رۆژی شه‌هید و رۆژی پێشمه‌رگه نییه!تا ئێستا شه‌هیده‌كانمان رۆژێكیان نییه تیایدا پیرۆزبایی گیان به‌خشین له یه‌كتری بكه‌ن و چه‌پكه گوڵی سه‌ركه‌وتن له یه‌خه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بده‌ن، له كاتێكدا هه‌زاران شه‌هیدمان هه‌یه كه هه‌ر یه‌كێكیان خاوه‌نی چیرۆكێكه له گیانبازی و فیداكاریدا، ئه‌و گیانبازی و فیداكاریه‌ش بوو له باشووری كوردستان ژینگه‌یه‌كی وایان درووست كردووه كه دوور له چاودێری داگیركارانی كوردستان، كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له هه‌ولێر كۆده‌كاته‌وه‌و زامی به ژواری لێكدابڕانی نه‌ته‌وه‌یی ساڕ‌ێژ ده‌كات، ده‌زانن بۆچی نه‌مانتوانیوه به دیاریكردنی رۆژێكیش بۆیان رێز له چیرۆكی گیانبازی و فیداكاریان بگرین؟!
مه‌رامه حزبییه‌كه به شێوه‌یه‌ك زاڵبووه هه‌موو ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ده‌ستكه‌وتی سیاسی خۆیدا ده‌بینێ، ئه‌وتا حزب هه‌یه ده تا دوازده شه‌هیدێكی هه‌یه، پێیوایه ئه‌گه‌ر رۆژی شه‌هید به حزبی نه‌كات غه‌دری لێده‌كرێت، حزبیش هه‌یه تا ئێستا شه‌هیدی نییه، پێیوایه ده‌بێ رۆژی شه‌هید دوا بخرێ تا ئه‌و به قه‌زاوقه‌ده‌ر شه‌هیدێك ده‌داو ئه‌وكات ئه‌و رۆژه بكرێته رۆژی شه‌هید، حزبیش هه‌یه تا خۆی نه‌گاته ده‌سه‌ڵات دنیا لای ئه‌و هه‌ر شه‌وه، چۆن ده‌چێته ژێر یاری دیاریكردنی رۆژی شه‌هید!
دیاریكردنی رۆژی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك رۆژی شه‌هید باجی زاڵی و بره‌و سه‌ندنی سیاسه‌تی حزبسالاری ده‌دات، گوومان له‌وه‌دا نییه كه پێشمه‌رگه بوون یه‌كه‌م هه‌نگاوی شه‌هید بوونه، هیچ كه‌سێك ناتوانێ به پله‌ی به‌رزی شه‌هید بوون بگات تا پیشه‌ی پێشمه‌رگه بوون هه‌ڵنه‌بژێرێ و ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌نجام نه‌دات، حزبگه‌لێك به‌و شێوه‌یه دیاریكردنی رۆژێك بۆ شه‌هید به قه‌یران بكه‌ن، چۆن دیاریكردنی رۆژ بۆ هه‌نگاوی یه‌كه‌می شه‌هید بوون كه پێشمه‌رگه بوونه به قه‌یران ناكه‌ن! حزبگه‌لێك هێنانه‌دی ئه‌مرۆژه به ده‌ستكه‌وت و به‌ری ره‌نجی خوێنی شه‌هید نه‌زانن و رۆژێك بۆ رێز لێگرتنیان دیاری نه‌كه‌ن، له خه‌می پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كاندا نابن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابن رۆژێك بۆ پارێزه‌رانی ده‌ستكه‌وته‌كان دیاری بكرێت.
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی. . ساڵ (365) رۆژه، سیاسه‌تی حزبسالاری دوو رۆژ به شه‌هید و پێشمه‌رگه ره‌وا نابینێ، كاتی ئه‌وه هاتووه به نواندنی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی سحر و جادووی حزبسالاری به‌تاڵ بكه‌نه‌وه‌و رۆژی 24 ــ 8 ــ 2013 بكه‌نه رۆژی نه‌ته‌وه‌و دوو رۆژیش بۆ شه‌هید و پێشمه‌رگه به‌جێبێڵن و (362) رۆژه‌كه‌ی تر با بۆ حزب په‌رستان بێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
