{youtube}bX_lNvmLuzY{/youtube}
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌رۆژنامه‌ی "چاو‌دێر"ه‌وه ..به‌ڵێ محه‌مه‌د تۆفیق باسی سێ سه‌ركرده‌كه‌ی كردوه
دوێنێ 11/3/2013 له‌ژماره 411ی رۆژنامه‌كه‌ماندا، چاوپێكه‌وتنێكی به‌ڕێز محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانمان بڵاوكردۆته‌وه‌و دوا به‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یش، ناوبراو رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه گوایه ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا باسی سێ سه‌ركرده‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی نه‌كردوه كه له‌ماوه‌ی رابردودا ناكۆكییان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌كه‌دا دروستبو.ئه‌و باسه‌یشی به"هه‌ڵبه‌ستراو" داوه‌ته قه‌ڵه‌م.بۆیه ئێمه وه‌ك رۆژنامه‌ی چاو‌دێر به‌مافی خۆمانی ده‌زانین رونیبكه‌ینه‌وه كه به‌ڕێز محه‌مه‌د تۆفیق له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا باسی ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ی كردوه‌و ده‌شڵێت گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو بزوتنه‌وه‌كه‌و ده‌قی ئه‌و وته‌نایشی كه باسی سێ سه‌ركرده‌كه ده‌كات، به‌فایلی ده‌نگی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌قی ته‌واوی ئه‌و په‌راگرافه‌یش كه ناوبراو ده‌ڵێت باسم نه‌كردوه به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه لای چاو‌دێر تۆمار كراوه.
چاو‌دێر: له‌ماوه‌ی رابردودا ناكۆكیی له‌نێوان سێ سه‌ركرده‌ی گۆڕان و بزوتنه‌وه‌كه‌دا دروستبو، ئایا ئێستا ئه‌و كێشانه به‌كوێ گه‌یشتوه؟
محه‌مه‌د تۆفیق: ته‌واو چاره‌سه‌رمان كرد.
چاو‌دێر: یانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؟
محه‌مه‌د تۆفیق: به‌ڵێ
چاو‌دێر: له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك گه‌ڕاونه‌ته‌وه؟
محه‌مه‌د تۆفیق: له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه ئێستا تێگه‌یشتون كه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌مانبوه، به‌رنامه‌یه‌كی رێك و پێكه‌و قبوڵیانه‌و ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌یش لینكی ده‌نگی وته‌كانی به‌ڕێز محه‌مه‌د تۆفیقه سه‌باره‌ت به سێ سه‌ركرده‌كه
http://www.youtube.com/watch?v=bX_lNvmLuzY&feature=youtu.be
له‌گه‌ڵ رێزدا...
رۆژنامه‌ی چاو‌دێر
12/3/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
