هاوپێچ ده‌قی وه‌رگێڕاوی به‌دواداچونه‌كان له ڕاگه‌یاندنی كۆریا له‌باره‌ی كۆمپانیای ی‌و ئای " نه‌خۆشخانه‌ی 400 قه‌ره‌ویله‌یی كه به‌هۆی چالاكیه‌كانی گروپی 400 و به‌دواداچونی میدیای كۆریا، كۆمپانیای به‌رپرس ڕوبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه بوه‌و ناوی له بۆرسه‌ی ئه‌و وڵاته سڕراوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای ناوبراو تۆمه‌تباره به دزینی 30 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی هه‌ریم و به‌رپرسه‌كه‌یان پێشتر 2 ساڵ به‌ندكراوه به‌هۆی گه‌ندلی له‌ناوخۆی كۆریا.
نوسینی: جونغ مین هو، وه‌رگیڕانی گروپی 400
جه‌لال تاڵه‌بانی: سه‌رۆكی عێراق
چی‌و كیو سون: به‌رپرسی كۆمپانیای یوئای ئی
داواكاری گشتی و به‌رپرسانی دارایی كۆریا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی گه‌نده‌ڵی كۆمپانیای UI enc ئه‌كه‌ن، چی‌و كیو سون به‌ڕێوبه‌ر له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵی و دزینی 30 ملیۆن دۆلار له هه‌ریمی كوردوستان.به‌رپرسێك له داواكاری گشتی سیئول وتی پێ ئه‌چێت ناوبراو تێوه‌گلابێت له ئیختلاسی 30 ملیۆن دۆلار له هه‌رێمی كوردوستان، به‌ڵام چی‌و به لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی وتوه " ئه‌م پاره‌یه‌ی له كۆمپانیان نۆكان وه‌رگرتوه" ئه‌م كۆمپانیایه سه‌ر به یه‌كیه‌تی نیشتمانیه كه سه‌ركرده‌كه‌یان جه‌لال تاڵه‌بانیه وله‌كاتی ئێسته‌دا سه‌رۆكی عێراقه.
بۆ ده‌سكه‌وتنی زانیاری زیاتر داواكاری گشتی كوریا له مانگی 11 ساڵی ڕابوردو په‌یوه‌ندیان كردوه به نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی جكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووە.
داواكاری گشتی کۆریایی باشور پێی واپه به‌هۆی په‌یوه‌ندی پته‌وی به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیا چوی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم و كۆمپانیای نۆكان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نیچیرفان بارزانی، هیچ زانیاریه‌كیان ده‌ست ناكه‌وێت.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی UI enc پێشینه‌یه‌كی ناسراوی هه‌یه و له ساڵی 2003 دوو 2 ساڵ به‌ندكراوه بۆهۆی كه‌یسی یانسیبی نیشتمانی كه كوڕێكی سه‌رۆكی كۆریاش به هه‌مان مه‌به‌ست تۆمه‌تبار كرا، چی‌و هاوکاری سه‌رۆكی پێشووی كۆری بوه له ساڵی 1997.
له‌كاتی ئێسته‌دا چی‌و تۆمه‌تباره به پرسی گه‌نده‌ڵی 30 ملیۆن دۆلار كه بڕیار وابوو ویستگه‌یه‌كی كاره‌بای 306 میگاواتی پێ دروست بكرێَت.
یه‌كێكی دیكه‌ش له‌و پرسانه‌ی ڕوبه‌ڕوی بۆته‌وه ئه‌و دۆسیه‌یه كه له‌دادگای سلێمانی به‌بڕی 22 ملیۆن دۆلار یه‌كلایی بویه‌وه كه كۆمپانیای UI enc بیگه‌رێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی "نه‌خۆشخانه‌ی 400 قه‌ره‌ویله‌یی " شایه‌نی باسه هیچ به‌رپرسێكی كۆمپانیا له پرۆسه‌ی دادبینی ئاماده نه‌بوون.
فلاح مرادخان ئه‌ندامی گروپی 400 له‌م باره‌یه‌وه وتی " به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ناشه‌رعیه ژێربه‌ژێرانه‌ی كه ئه‌م كۆمپانیایه هه‌یه‌تی هیچ گرنگیه‌كیان بۆ پرۆسه‌ی دادبینیه‌كه دانه‌ناوه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی و ئه‌و فشارانه‌ی كه له‌سه‌ریان بوو ئه‌م دۆسیه‌یان له دادگا كردۆته‌وه ئه‌گینا هیچ گرنگی به‌م پرسه ناده‌ن و ئه‌زانن هیچ ئه‌نجامیكیشی نابێت "
دكتۆر گۆران عبدوڵا كه پزیشكێكی كوردوستانه‌و چالاكه له‌بواری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وتی " چه‌ندین جار پاره بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌رخانكراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێمه له‌باتی سه‌رفكردنی بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه له‌بواری دیكه‌دا سه‌رف كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه پێی وتین به‌رپرسانی هه‌رێم نه‌ك ته‌نها كه‌رتی بیناسازی و ته‌ندروستی به‌ڵكو هه‌موو بواره‌كانی دیكه وه‌ك كه‌شتیه‌كی گواستنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانیان به‌كار ئه‌هێنن، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی كه ئاماده نه‌بوو ناوی بهێنین وتی له‌م پێناوه‌شدا شه‌ریكه دز و گه‌نده‌ڵه‌كانیش پارێزراو ئه‌بن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێت.
له‌مانگی 5 دوای به‌دواداچونی داواكاری گشتی و به‌رپرسه ئه‌منیه‌كانی كۆریا بۆ ئه‌م دۆسیه‌ییه و شاردنه‌وه‌ی پاره له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراو ناوی كۆمپانیای ی‌و ئای ئی له بۆرسه سڕرایه‌وه.
سه‌رچاوه: http://www.koreatimes.co.kr
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
