لە هۆڵەندا بروانامەی رێزلێنان بەخشرایە خوێندکارانی کورد

لە هۆڵەندا بروانامەی رێزلێنان بەخشرایە خوێندکارانی کورد

بە ئامادەبونی سکرتێرو ئەندامانی کارایی کۆمـەڵەی کوردی لە هۆڵەندا، نایمیخن و دایکان و باوکانی خوێندکارانی خوێندنگای کوردستانی بنەرەتی، لە هۆڵی شارەوانی شاری نایمیخن مەراسیمێک بەرێوەچوو کە تیایدا بروانامەی رێزلێنان و دەرچونیان بۆ پۆلی دوو وەرگرت ، شایانی باسە پشووی کۆتای ساڵ راگەیەنراو بریار وایە لە ٢٠١٣/٨/٢٥ رۆژی یەکشەممە خوێندکاران بۆ ساڵی دووەم دەستدەکاتەوە بە خوێندن و سێ پۆلی دەبێت (یەک پۆلی یەک و دوو پۆلی دوو)شایانی باسە لە لایەن کۆمەڵەی کوردیەی نایمیخنەوە دیاری بە هەرهەشت منداڵێ پلە نایاب دابەشکرا و کۆی بروانامەکان لە لایەن سکرتێری کۆمەڵەکە شاخەوان ئەکرەم و ئەندامانی کارا :شیخ بۆتان و رێژین بەکر و ئاوات عبدولا و ئالان کەریم و دابەشکرا و دواتر بە شیرینی خواردن و چەند چالاکیەکی تر کۆتای بە مەراسیمەکە هات .
خوێندنگای کوردستانی بنەرەتی لە نایمیخن پرۆژەی کۆمەڵەی کوردییە لە هۆڵەندا، نایمیخن و لە مانگی ١٠ی٢٠١٢ وە دامەزراوە ولە ئێستادا ٦٠ خوێندکاری هەیە و چاوەروان دەکرێت ببێتە دووهێندە و بۆساڵی دووهەم سێ پۆلی دەبێت .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.