
+به‌ئامانجی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی تۆماری زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باشتر ڕایكردنی كاری خوێندكاران و قوتابیان، له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وۆرك شۆپێك به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی 10/1/2013 له هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانس له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ئاماده‌بوونی د.كه‌ریم عه‌بدول ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و د.محمد سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و به‌ڕێوه‌به‌رو نوێنه‌ری تۆماری زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وۆرك شۆپێك بۆ به‌سیسته‌ماتیكردنی تۆماری زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ره‌تا د.كه‌ریم عه‌بدول ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وته‌یه‌كدا باسی له گرنگی به‌ئه‌لكترۆنیكردنی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا كرد بۆ باشتر ڕایكردنی كاروباری مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئامانجی سه‌ره‌كیمان له ڕێكخستنی ئه‌و وۆرك شۆپه باشتركردنی كاروباری تۆماری قوتابیان و خوێندكارانه، هیواشی خواست ئه‌و وۆرك شۆپه ده‌سكه‌وتێكی دیكه بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی خوێندنی باڵا له كوردستان به‌دی بێنێت.
هه‌ر له ڕێوه‌ڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی وۆرك شۆپه‌كه‌دا د.محمد سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وته‌یه‌كدا باسی له كاروچالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی كرد بۆ خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به‌مامۆستایان و خوێندكاران، وتیشی (زانكۆ لاین) كه داهێنانێكی نوێی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بوو، ده‌سكه‌وتی زۆری بۆ خوێندكاران و قوتابیان به‌دیهێنا و، بووه هۆكارێك بۆ باشتر ڕایكردنی كاروباری خوێندكاران و زوتر وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانه‌گه‌كان به‌كه‌مترین ماوه‌و كه‌مترین كێشه، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه له ڕێگه‌ی ئه‌و وۆرك شۆپه‌وه ده‌خوازن كاروباری تۆماری زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ڕێكبخه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی پوخته‌كردن و تۆكمه‌كردنی تۆماری گشتی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ ڕێكخستنی كاروباره زانستی و هونه‌ریی و كارگێڕییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و وۆرك شۆپه‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای (میدیا تیك) بۆ خزمه‌تگوزاری ئه‌لكترۆنی و گه‌یاندن لایه‌نه جیاكانی چۆنێتی به‌ئه‌لكترۆنیكردنی تۆماری گشتی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و گرنگیه‌كه‌ی شیكرایه‌وه، دواتریش ئاماده‌بووان به‌سه‌ر چه‌ند گروپێك دابه‌شبوون به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی گه‌ڵاڵه‌كردنی پێشنیازه‌كانیان سیسته‌مه‌كه زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن و باشتر بتوانن كاروباره‌كانیان ڕایبكه‌ن.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
