بۆ سەندیکای پارێزەرانی کوردستان - عێراق ...‌صباح طاهر اومر

بۆ سەندیکای پارێزەرانی کوردستان - عێراق ...‌صباح طاهر اومر

‌بابەت/ بڕیاری ھەڵپەساردنی ئەندامێتی ..

‌بەڕێزان لەبەرئەوەی رۆژ بەرۆژ دادگاکان و دەسەڵاتی دادوەری دوور دەکەوێتەوە لە پەیامە راستەقینەکەی، دەستێوەردانی سیاسی لەکاروباری دادگا رو لەزیادبوونە، لەسەرتاسەری عێراق بەھەرێمی کوردستانەوە، چ لە ئازادکردنی تاوانباران بەدەستێوەردانی بەرپرسەباڵاکانی حکومەت و حیزبە سیاسیەکان ھەروەھا تۆمەت ھەڵبەستن بۆ خەڵکانیتر بەھۆکاری سیاسی.بۆیە من وەک پارێزەرێک کەدوجار سوێندم خواردوە کە راستگۆیانە ئەرکەکانم بەجێبگەیەنم، ناتوانم ھەڵگری ئەم شوناسەبم کە لێی نوسراوە پارێزەر،  ئەگەر پارێزەری یاسا و پرینسیپەکانی مرۆڤ دۆستی نەبم کە خۆی لە دادو دادەوەری دەبینێتەوە، بەکارێکی دوور لەئاکاری دەزانم بەردەوام بم لەم کارەدا.

‌لەلایەکیتر بەھۆی نەخۆشی درێژخایەنم جارێک باسی یارمەتیدانم و ھاوکاریم لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی سەندیکا کرد، بەڕێزی ووتی من نوسراوت بۆ ئەکەم بەڵام لەئێستاوە ئاگاداربە، ھاوکاریەکە لە ١٥٠٠ دۆلار تێپەڕناکات بۆ نەخۆشی زۆر قوڕس ئەوە لەکاتێکدا ئەگەر رێپۆرتی پزیشکی بێنیت لەم نەخۆشخانەی چارەسەرت بۆکراوە، ئەگەر ھەرچەندێکیشت سەرف کردبێت ھەر لەو بڕە زیاتر سەرف ناکرێت.لەکاتێکدا ئۆتۆمۆبیلی دوا مۆدیل بۆ دادوەران دەکڕدرێت بەچەند دەفتەر دۆلارێک؟ دەبێت ھۆکارەکە چیبێت؟ بۆ نەخۆشی نەبێت بەڵام بۆ ئۆتۆمۆبیل ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داد دەستی کراوە بێت.لە ڕاستیدا دەمێک بو بەنیازبووم ئەم ھەنگاوە ھەڵگرم بەڵام نەمدەویست کارەکە ببێتە کارێکی تاکەکەسی یا ئاوا لەقەڵەم بدرێت.نەک ئەوەندە بەڵکو ئەگەر ھەنگاوی خێراو بەجێ لەرووی یاساییەوە نەھاوێشترێت، بەنیازم بڕوانامەکەشم لەبەردەم یەکێک لەدادگاکان یاخود زانکۆکان بسوتێنم، ھەرچەندە بە شاھێدی ھەموو ھاوڕێ و مامۆستاکانم خۆشەویستیم بۆ یاسا نەبڕاوە بوو، بۆیە سەرەڕای تەمەن و کاروباری خێزان و بارودۆخی سیاسی لەدەیە یەکەمەکانی کۆلیژەکەم بووم....

‌سەرکەوێت خەباتی مەدەنیانە بۆ بەدیھێنانی سەروەری یاسا لە ووڵات 

‌سەربەخۆ بێت دادگاکان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان دوور لەدەستێوەردانی سیاسی و ئەملاو ئەولا

‌پارێزەر 

‌صباح طاهر اومر

ژ.پ ٤٩١٢

دەسەڵات کارا


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر