
لەپەیامێکدا لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک مریەم سەمەد پەرلەمانتاری یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان داوا دەکات لەئەندامانی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان ھەوڵبدەن بەشێوەی ڕەسمی ئیدارەی کاتی ڕۆژئاوا بناسێنن و داواش لەپەرلەمانتارانی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق دەکات ھەمان ھەوڵ بدەن
ئەوەش دەقی پەیامەکەیەتی:
ناساندنی ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان بەفەرمی
لەم رۆژانەی رابووردوودا، ئیدارەییەکی خۆبەرێوەبەری لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاندرا، ئەرکی ئەم ئیدارەییە بەرێوەبردنی ناوچە ئازادکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و ئامادەسازیکردنە بۆ ھەڵبژاردن و نوسینەوەی دەستور.ئەم ھەنگاوەی خوشکو براکانمان لە رۆژئاوا جێگای شادومانی ھەموومانە، کە لە پارچەیەکی تری نیشتمانە داگیرکراوەکەمان ئیدارەیی تر لە دایک دەبێت و دەبێتە دەستەخوشکی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان لە باشووری کوردستان.ئەم ھەنگاوەی ئەوان، رۆژانی دوای راپەڕێین و لەدایکبوونی حکومەتی ھەرێم کوردستانمان بیردەخاتەوە، کە ئێمەی لە باشووری کوردستان بەم قۆناغە تێپەڕبووین ئەوکاتە، ھەر ئەوکات لە زۆر پێویستیمان بە پشتیوانی نێونەتەوەیی بوو تا بتوانین حکومەتەکەمان بەرێوەبەرین و لێمان تێکە نەدەن دوژمنانی دوێنێ و دۆستەکانی ئێستامان.
لە روانگەی بەرپرسیاریتی نیشتمانیمان، پێشنیار دەکەم بۆ ھەموو ھاورێیانم لە پەرلەمانی کوردستان لە ھەموو فراکسیۆنەکان، لەگەڵ دەستپێکی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان، یەکێک لە کارە سەرەکیاکانمان بۆ پشتیوانیکردن و شەرعیەتدان بەم ئیدارەییەی خوشکوبراکانمان لە رۆژئاوای کوردستان بە فەرمی ناسینی ئەو ئیدارەییە بێت لەلایەن پەرلەمانی کوردستان، پاشان داوا لە پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عیراق دەکەم ھەمان ھەوڵبدەن چونکە ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەییە و نابێت بەسەرمان دا تێپەڕبێت.
لەگەڵ رێز
مریەم سەمەد عەبدی
پەرلەمانتاری کوردستان/ لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
https://www.facebook.com/MriamSamad
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
