
فیلمی سینه‌مایی "پێش به‌فر بارین" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد هیشام زه‌مان له ده‌ستپێكی 23مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ترۆمسۆ" له وڵاتی نه‌رویج نمایش ده‌كرێت.
فیلمی سینه‌مایی "پێش به‌فر بارین" Before Snowfall له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد هیشام زه‌مان و به ئاماده‌بوونی ئه‌م سینه‌ماكاره كه‌ركووكییه‌ی دانیشتووی وڵاتی نه‌رویج و هه‌روه‌ها عه‌باس غه‌زالی وه‌كوو نوێنه‌ری سینه‌مایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاتژمێر 30/5 ئێوارێ سێشه‌مه 15ی كانوونی یه‌كه‌م / یانایه‌ری 2013 له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێكی 23مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ترۆمسۆ" له نه‌رویج ده‌چێتر سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما و له پێنج سانسی جیاوازی دیكه‌دا له‌م فیستیڤاڵه نمایش ده‌كرێت.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ترۆمسۆ" به به‌شداری به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆر له رۆژانی 15 تا 20ی كانوونی یه‌كه‌م / یانایه‌ری 2013 له وڵاتی نه‌رویج به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "پێش به‌فر بارین" ساڵی پار به به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی كۆمپانیای "پارادۆكس"ی نه‌رویج، كۆمپانیای "میتۆس فیلم"ی ئه‌ڵمانی به به‌رپرسیاریی مه‌مه‌د ئه‌كتاش و هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نێونه‌رایه‌تیی عه‌باس غه‌زالی له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، نه‌رویج، توركیا و هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن "ماریۆ ماتیۆڤ گولبراندسه‌ن" وێنه‌گیراوه.ستافی ئاماده‌كردنی ئه‌م فیلمه له چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌روه‌ها ستافێكی نه‌رویجی و ئه‌ورووپی پێكهاتووه.
ڕووداوه‌كانی ئه‌م فیلمه به زمانه‌كانی كوردی، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، یۆنانی و توركی له شاری ئۆسلۆ له نه‌رویج، شاری ئه‌سته‌نبووڵ له توركیا، شاری به‌رڵین له ئه‌ڵمانیا و گوندی پیرۆزانه له نزیكی شاری ئامێد له هه‌رێمی كوردستان ڕوو ده‌ده‌ن.
كوڕێكی 16 ساڵانه نایلۆنی تێوه‌ده‌هاڵێندرێت، شۆڕده‌كرێته‌وه بۆ ناو ته‌نكه‌ڕێكی نه‌وتی خاو.به‌م شێوه‌یه یه‌كه‌مین فیلمی درێژی هیشام زه‌مان ده‌كه‌وێته جیهانی سینه‌ماوه كه ده‌مێك بوو له چاوه‌ڕوانیدا بووین.
"پێش به‌فر بارین" فیلمه رێگایه‌كی نائاساییه سه‌باره‌ت به خێزان، خۆشه‌ویستی، به‌ها و نامووس."سیار" گه‌وره‌ترین كوڕی خێزانه‌كه‌ی خۆیه‌تی.كاتێك خوشكه‌كه‌ی هه‌ڵدێت له شایی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی خۆی، به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشان كه خوشكه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه و ناوبانگی خێزانه‌كه‌یان چاكبكاته‌وه.
به‌دواداگه‌ڕانی خوشكه‌كه‌ی ده‌بێته گه‌شتێكی مه‌ترسیدار له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و ڕۆژئاوا،
له‌وێدا كه ئه‌م كولتووره داخراوه و ڕۆژئاوای مۆدێڕن به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، به‌ره‌نگاری "سیار" ده‌بنه‌وه كه خۆی بدۆزێته‌وه كه ئه‌و كێیه.له ئه‌سته‌نبووڵ، كچێكی گه‌نج به ناوی "ئه‌ڤین" ده‌بینێت، كه ئه‌ویش وێڵه له نێو سنووره‌كانی ئه‌ورووپادا.لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تی و خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا چكه‌ره‌ده‌كات."ئه‌ڤین" بڕیار ده‌دات كه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌فه‌ر بكات، بێئه‌وه‌ی ئاگاداری پلانه‌كه‌ی ئه‌و بێت.
هیشام زه‌مان سه‌باره‌ت به چیرۆكی ئه‌م فیلمه ده‌ڵێت: "پێش به‌فر بارین" فیلمێكه له‌سه‌ر كوڕێك كه گه‌شت
ده‌كات بۆ ناو جیهان، به كۆمه‌ڵێك به‌ها و نه‌ریته‌وه له ناو هۆش و جه‌سته‌یدا.دووره‌كه‌وتنه‌وه‌ی له گونده‌كه‌یانه‌وه كه تیایدا گه‌وره بووه، به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه و ده‌یگۆڕن.هه‌ر كه‌سێك كه بوێرێت و ئه‌و دنیایه ببینێت له ده‌ره‌وه‌ی جیهانه بچووكه زانراوه‌كه‌ی خۆی، ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسێت كه ئه‌و كه‌سه گه‌شه بكات و بگۆڕێت.
ئه‌م سینه‌ماكاره كورده سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی 23مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ترۆمسۆ" به فیلمی "پێش به‌فر بارین" گوتی: بێگومان یه‌گجار دڵخۆشم و شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌وه كه فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ترۆمسۆ" به‌م فیلمه ده‌كه‌مه‌وه، و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌واڵه‌ش كه ئه‌م فیلمه به‌شداری ده‌كات له‌گه‌ڵ 7 فیلمی سینه‌مایی دیكه‌ی باكووری ئه‌ورووپا له پێشبڕكێی سه‌ره‌كییه‌كه‌دا له كاتی فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی یۆتۆبۆرییدا له وڵاتی سوید، بڕوای من به‌وه به‌هێز ده‌كات كه ڕووداوه پڕ له كێشه و زه‌حمه‌ته‌كانی "سیار"، هه‌موو لایه‌كمان ده‌جووڵێنێت.
هیشام زه‌مان له شاری كه‌ركووك له دایكبووه و ته‌مه‌نی 9 ساڵان بووه كه له كوردستان ده‌رچووه.په‌یمانگای فیلمی نه‌رویجی ته‌واوكردووه له شاری لیلله‌هامه‌ر.گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی سه‌رده‌می به‌ده‌ستهێنا له فیستیڤاڵی كورته فیلمی "گریمستاد" له ساڵی 2005دا كاتێك كورته فیلمی "باوكه"ی ئه‌و پێنج خه‌ڵاتی برده‌وه، بێجگه له خه‌ڵاتی "كورسی ئاڵتوون"."باوكه" كاندیدكرا بۆ باشترین كورته فیلمی ئه‌ورووپی و خه‌ڵاتی "ئاماندا"ی پێبه‌خشرا بۆ باشترین كورته فیلمی نه‌رویجی له هه‌مان ساڵدا.له‌و كاته‌وه هیشام زه‌مان زیاتر له 40 خه‌ڵاتی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج بردۆته‌وه.له لایه‌ن گۆڤاری سینه‌مایی "راش پرینت" Rush Print "باوكه" هه‌ڵبژێردرا به باشترین كورت فیلمی ده‌یه‌ی ڕابردوو له ساڵی 2010دا.هه‌روه‌ها چیرۆكه فیلمی "وڵاتی زستان" فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ترۆمسۆی پێكرایه‌وه له ساڵی 2007دا.
هیشام زه‌مان بێجگه له‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه بوو، له‌گه‌ڵ "شیل ئۆلا داڵ"دا هاونووسه‌ری سیناریۆكه‌ش بوو."وڵاتی زستان" كاندیدكرا بۆ خه‌ڵاته‌كانی "ئاماندا" له بواره‌كانی باشترین سیناریۆ و باشترین رۆڵی سه‌ره‌كی پیاودا و له كۆتاییدا خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی باشترین رۆڵی ئه‌كته‌ری پیاوی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی برده‌وه.پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ "شیل ئۆلا داڵ" به‌رده‌وام بوو له دوای "وڵاتی زستان"، ئه‌نجامه‌كه‌ی "پێش به‌فربارین"ی لێكه‌وته‌وه.
فاكتی فیلمه‌كه:
ناونیشان: "پێش به‌فر بارین"
نمایشكردنی بۆ یه‌كه‌مجار: 15 مانگی یه‌ك، فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی ترۆمسۆ و 15ی مانگی دوو دێته سینه‌ماكانی نه‌رویج
جۆر: دراما
ده‌رهێنه‌ر: هیشام زه‌مان
سیناریۆ: شیل ئۆلا داڵ و هیشام زه‌مان
به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن: ماریۆ ماتیۆڤ گولبراندسه‌ن
ئه‌كته‌ره‌كان: تاهیر عه‌بدوڵڵا تاهیر، سۆزان ئیللر، به‌هار ئۆزه‌ن، برۆڵ ئونه‌ل، نازمی كیریك، ئه‌حمه‌د زیره‌ك، موه‌فه‌ق ڕوشدی و بیله‌ی ده‌میرتاش
به‌رهه‌مهێنه‌ر: پارادۆكس له لایه‌ن فین یه‌ردرووم، سته‌ین ب.كڤایێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای میتۆس فیلم له لایه‌ن مه‌مه‌د ئه‌كتاش
بڵاوكه‌ره‌وه: كۆمپانیای سكاندبۆكس
فیلمه‌كه به‌رهه‌مهاتووه له نێوان نه‌رویج و ئه‌ڵمانیا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تیی عه‌باس غه‌زالی
له‌گه‌ڵ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی به‌ڕێوبه‌رابه‌تی گشتیی رۆشنبیری و لاوانی دهۆك عادڵ حه‌سه‌ن.
ماوه: 120 خوله‌ك
ساڵی به‌رهه‌مهێنان: 2012.
بۆ بینینی ترێله‌ری فیلمه‌كه كلێكی ئێره بكه:
http://www.filmweb.no/trailere/article1084884.ece
بۆ زانیاری زیاتر: http://tiff.no/en/program/2013/snowfall
به‌ڕێوه‌به‌ریایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "پێش به‌فر بارین".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
