
"111 كچ" له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه ئاسیاییه‌كان له به‌ریتانیا نمایشكرا
فیلمی سینه‌مایی "111 كچ" له ده‌رهێنانی ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا له به‌شی پێشبڕكێی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه ئاسیاییه‌كان له وڵاتی به‌ریتانیا نمایشكرا.
فیلمی سینه‌مایی "111 كچ" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی سینه‌ماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا و به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان رۆژی 13 ئازار / مارسی 2013 له به‌شی پێشبڕكێی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه ئاسیاییه‌كان Pan- Asia له سینه‌ما سینه لۆمییه‌ر له شاری له‌نده‌نی پێته‌حتی وڵاتی به‌ریتانیا نمایشكرا.
ئایدیای سیناریۆی ئه‌م فیلمه بیرۆكه‌ی سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادییه و سیناریۆكه‌ی له لایه‌ن سینه‌ماكاری لاوی كورد به‌تین قوبادی نووسراوه.
فیستیڤاڵی فیلمه ئاسیاییه‌كان ته‌نیا فیستیڤاڵی سینه‌مایی له‌نده‌نه كه به تایبه‌ت له‌سه‌ر فیلمه ئاسیاییه‌كان ته‌ركیز ده‌كات و هه‌وڵده‌دات سیمایه‌كی نوێی له سینه‌مای كیشوه‌ری ئاسیا بۆ هۆگرانی به‌ریتانی بخاته‌ڕوو.
ئه‌م فیستیڤاڵه به نمایشی 12 فیلمی هه‌ڵبژارده له وڵاتانی جۆراوجۆری كیشوه‌ری ئاسیا، له‌وانه: ئێران، هه‌رێمی كوردستان، هیند، ژاپۆن، كۆریای باشوور، تایله‌ند، هۆنگ كۆنگ و تایوان له رۆژانی 6 تا 17ی ئازار / مارسی 2013 له سینه‌ماكانی هونه‌ری ناوه‌ندی شاری له‌نده‌ن، له‌وانه: سینه‌لوومیه‌ر، ریۆ و ئای.سی.ئای له وڵاتی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مساڵ بڕیار وابوو كه بۆ یه‌كه‌مین جار، خه‌ڵاتی باشترین فیلم له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌وه پێشكه‌ش ده‌رهێنه‌ری سه‌ركه‌وتوو بكرێت، به‌ڵام براوه‌ی باشترین فیلم له ڕێوڕه‌سمی كۆتاییدا رانه‌گه‌یێندرا و به وته‌ی به‌رپرسانی فیستیڤاڵ، براوه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته له رێگای ماڵپه‌ڕی ئه‌م فیستیڤاڵه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
فیلمی سینه‌مایی "111 كچ" كه له لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی "مژ فیلم" له ئاستی جیهاندا به شێوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بڵاوده‌كرێته‌وه، تا ئێستا له چه‌ندین فیستیڤاڵی گرینگی جیهانی نمایشكراوه، له‌وانه: له به‌شی تایبه‌تی "سینه‌مای نوێی ئێران" له چل و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی رۆتێردام له هۆڵه‌ندا، له به‌شی "ده‌لاقه‌یه‌ك به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" له حه‌ڤده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی پووسان له كۆریای باشوور و له سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سائۆپۆلۆ له بڕازیل.
له پوخته‌ی سیناریۆی ئه‌م فیلمه 79 خوله‌كییه‌دا هاتووه: 111 كچی كورد نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك كۆماره‌كه‌یان ده‌نووسن كه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریان بۆ نه‌بینێته‌وه به كۆمه‌ڵ خۆیان ده‌كوژن، به شوێن ئه‌م نامه‌یه‌دا ده‌وڵه‌ت، نوێنه‌رێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات.
هه‌ندێك له ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی سینه‌مایی "111 كچ" بریتین له: ده‌رهێنه‌ر: ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا، ئایدیای سیناریۆ: به‌همه‌ن قوبادی، نووسه‌ری سیناریۆ: به‌تین قوبادی، به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن: حه‌مید قه‌وامی، یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌ر: جه‌لال ساعیدپه‌ناه، مونتاژ: نیعمه‌ت نارنجی و به‌همه‌ن قوبادی، ئه‌كته‌ره‌كان: ره‌زا بێهبوودی، مێهدی سالی و مێهدی سادقی، ده‌نگهه‌ڵگر: حوسێن قوورچیان، دیزاینی
دیمه‌ن: ناهید قوبادی، دیزاینی ده‌نگ و میكس: بۆتان ئۆغڵۆ، به‌رپرسی به‌رهه‌م: سۆران ئیبراهیم، موزیك: نیكی میرزا، یاریده‌ده‌ری دووه‌می ده‌رهێنه‌ر: بێری شه‌ڵماشی و به‌رهه‌مهێنه‌ر: عه‌باس غه‌زالی و به‌همه‌ن قوبادی ـ به‌رهه‌می ساڵی 2012.
بۆ زانیاری زیاتر:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
