بۆ بەڕێز : Hon.Jim Karygiannis P.C ئەندام پارلەمانی كەنەدا

بۆ بەڕێز   : Hon.Jim Karygiannis P.C ئەندام پارلەمانی كەنەدا  

بابەت : دەست خۆشی و پشتیوانیكردن

   

پاش رێزو سڵاو

بەو پەڕی دڵخۆشیەوە سەیری هەوڵە مرۆڤ دۆستانەكانتان دەكەین لە ناساندنی دۆزی هەڵەبجە لە پارلەمانی كەنەدا وەك تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ساڵی 2010 و ئەم هەوڵەی ئێستاتان بۆ ناساندنی تاوانی جینۆسایدی گەلی كورد لە پارلەمانی كەنەدا كە بە هەماهەنگی لەگەڵ دڵسۆزەكانی رەوەندی كوردی لە كەنەداو و رێكخراوەكانیان و رێكخراوەكانی تایبەت جینۆسایدی كورد ئەنجامتان داوە جێگای خۆشحاڵی و مایەی رێزو ستایشمانە و شانازی دەكەین بەوەی دۆستی وەك ئێوەمان هەیە,هیوادارین بە هەواڵی خۆش ئه‌مجاره‌شیان دڵی كەسوكاری قوربانیان خۆش بكەنه‌وه‌ .

فدراسیۆنی رێكخراوەكانی دژ بە جینۆساید

كوردستان –هەولێر

  20-2-2013

فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی دژ بە جینۆساید لە كوردستان

  1.       كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە

  2.       رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان

  3.       رێكخراوی فەژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان

  4.       سەنتەری ئەنفال-دهۆك‌

  5.       كۆمەڵەی داكۆكی لە قوربانیان و كەسوكاری ئەنفالكراوانی گەرمیان

  6.       ناوەندی رێگا بۆ پرسی ئەنفال و كیمیاباران - دوكان

  7.       كۆمەڵەی زیندانیانی ئەنفالكراوانی كوردستان

  8.       رێكخراوی هەڵوێست بۆ داكۆكی لە قوربانیانی ئەنفال

  9.       رێكخراوی شەهید ئارام

  10.     رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال

  11.     سەنتەری ئەنفال یا بارزانیان

12.     رێكخراوی كیمیاباران و ئەنفالكراوانی بالیسان و دەوروبەری

13.     رێكخراوی كار بۆ ئەنفال

14.     سەنتەری ئەنفال

15.     ناوەندی داكۆكیكردن لە زیان لێكەوتوان و ئاوەدانی پشدەر

16.     دەزگای مۆنمێنتی هەڵەبجە لە هۆڵەندە

17.     رێكخراوی كارا بۆ داكۆكیكردن لە كەس و كاری قوربانیانی ئەنفال

18- چاودێری كوردۆساید-چاك

19-Kurdistan without genocide


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.