
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه و كێشه‌ی زیندانیانی سیاسی سه‌رده‌می به‌عس وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌ك گوێی لێنه‌گرتووین، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌شه‌وه له سوكایه‌تی پێكردنه‌كانی به‌رده‌وامه به توێژێك كه هه‌میشه چه‌كێكی پارته سیاسیه‌كان بووه له سه‌رتاسه‌ری دنیا و جێگه‌ی رێز و نمونه‌ی مرۆڤی ئازادیخواز و بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی بووه له هه‌موو جیهان جگه له هه‌رێمی كوردستان كه بۆته جێگه‌ی تانه و به‌كه‌مزانین و سوكایه‌تی پێكردن، ئه‌وه‌ش به پله‌ی یه‌ك ئێوه لێی به‌رپرسن، چونكه به‌شێكی كورسییه‌كانی ئێوه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و جه‌سته پر ئازارانه دروستبوون كه زیندانیان له ژووره تاریكه‌كانی رژێمی دیكتاتۆری تێیدا خۆراگربوون و وێنه‌یان بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌شی ئازاد ده‌كێشا.
به‌رێزان. . . له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به چه‌ندین شێوازی مه‌ده‌نیانه داواكارییه‌كانیان گه‌یاندۆته باڵاترین ده‌سه‌ڵاته‌كان و په‌نجه‌یان خستۆته سه‌ر ته‌واوی كه‌موكورتییه‌كانی مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ زیندانیانی سیاسی به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و رێز و ئیمتیازانه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیا به زیندانی سیاسیان به‌خشیوه، به‌ڵام مه‌خابن حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك ئاوری له داواكاری زیندانیانی سیاسی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵكو زه‌مینه‌یه‌كی خۆشكردوه كه له ته‌واوی داموده‌زگا حكومی و حیزبی و میدیاییه‌كان هه‌مان مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ زیندانیان بكرێته‌وه‌و وه‌ك چۆن یاساكه‌ی هه‌رێم به‌ناوی ئیمتیازی زیندانییه سیاسییه‌كان سوكایه‌تی پێكردوون و له عێراقدا زیندانی سیاسی كوردی به پله دوو راگه‌یاند، له ناو هه‌رێمیش له‌به‌رده‌می هه‌مووان زیندانی سیاسی به‌پله دوو كه‌متر ناساندووه تا ئه‌و راده‌یه‌ی زیندانی سیاسی له زۆر داموده‌زگادا نه‌توانێت خۆی بناسێنێت.
به‌رێزان. . . ئه‌مه دوایین نامه‌یه ئاراسته‌تان بكرێت به‌مه‌به‌ستی گێرانه‌وه‌ی مافی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی كه هاوتای مافه‌كانی عێراق بێت و چیدی ناتوانین هه‌موو ئه‌و به‌كه‌م زانینانه قبوڵ بكه‌ین كه له‌لایه‌ن ئێوه‌وه به زیندانی سیاسی ده‌كرێت، بۆیه داواكارین به‌رله‌ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ته‌واوی ئه‌و مافانه‌ی له عێراق به زیندانی به‌خشراوه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو رێگایه‌كی یاسایی ده‌گرینه به‌ر و له دادگای فیدراڵی عێراقییه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن به تۆماركردنی سكاڵا دژی باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تا به هه‌موو دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گات.
زیندانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان
7/7/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
