بابه‌ت: هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیمتیازات
ئێمه به‌ناوی هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری له موچه له هه‌رێمی كوردستان داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز له‌سه‌رجه‌م لیسته‌كان ده‌كه‌ین پشتیوانی خۆتان ده‌رببڕن له داواكارییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری له موچه له هه‌رێمی كوردستان به ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی پارله‌مانتاری، وه‌رگرتنی ئۆتۆمۆبێل و شوقه و دامه‌زراندنی خزمان و ئه‌حبابان به حیمایه‌و دابه‌زاندنی موچه‌ی په‌رله‌مانتاری بۆ نیوه‌ی ئێستا، به‌ڵێنمان بده‌نێ له دانیشتنی یه‌كه‌می پارله‌ماندا دوای ده‌رچونتان شێلگیرانه پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌م داواكاریانه بكه‌نه‌وه.
ئێمه پشتیوانی له هه‌موو ئه‌و كاندیدانه ده‌كه‌ین كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیازاته ناڕه‌واكانی په‌رله‌مانتاران به تایبه‌تی و پله باڵاكان به گشتی ده‌كات و سه‌ركۆنه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ین له پاڵ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك هه‌ڵپه‌ی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن ده‌ده‌ن.
داواكارین واژۆی خۆتان بخه‌نه سه‌ر نامه‌ی خواره‌وه:
ئێمه كاندیدانی خولی داهاتووی پارله‌مان كوردستان په‌یمان ده‌ده‌ین به هاووڵاتیانی كوردستان و سوێند ده‌خۆین به روحی شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و شه‌هیدانی ئازادی و دادپه‌ره‌ری له كوردستان دوای به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئێوه له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا به فه‌رمی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری و دابه‌زاندنی موچه‌ی په‌رله‌مانتاری بۆ نیوه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی شوقه‌و ئۆتۆبێل و دامه‌زراندنی خزم و نزیكانی خۆمان به حیمایه بكه‌ین.
ناوی سیانی ناوی لیست ژماره‌ی كاندید له لیست پیشه ناونیشان
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری له موچه له هه‌رێمی كوردستان
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
07503714620
07504833073
07701443207
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
