
لە چوار چرا جەلال سەعید رێزی لێنرا
لە چەند رۆژی رابردوو لە مەراسیمێکی تایبەت ھونەرمەندی گەوەری شاری ھەولێر( جەلال سەعید) لە لایەن خەسرۆ عوسمانەوە رێزی لێنرا سەبارەت بەم رێز لێنانە خەسرۆ عوسمان بۆ راگەیاندنەکان گوتی: رێزلێنان لە ھونەرمەندان کارێکی پێویستە بە تایبەتی ئەو ھونەرمەندانەی کە خزمەتیان بەھونەری رەسەنی کوردی کردووە.رێزگرتنیش لە ھونەرمەندێکی وەک جەلال سەعید ئەوە لەجێگای خۆیەتی چونکە شوێن پەنجەی لە نێو ھونەری کوردی دا دیارە و خزمەتێکی باشی بەھونەری رەسەنی کوردی کردووە سەبارەت بە کار و چالاکی ھونەرمەندان ئەو دەڵێ: ئێمە ھەمیشە ھەوڵمانداوە چوار چرا کار و چالاکی ھونەری لێ ئەنجام بدرێـت بۆیە لە داھاتوو چەندین چالاکی ھونەری لە چوار چرا دێتە ئەنجام دان لە ھەموو بوارە ھونەریەکان جێگای ئاماژە پێدانە چوار چرا بە ماڵی ھونەرمەندان ناوبردراوە
رێکەوت سەلام
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
