
كوردێك له زانكۆی لاهای بڕوانامه‌ی دكتۆرا وه‌رگرت ...شاخەوان ئەکرەم دوکانی
له‌زانكۆی لاهای وولاتی هۆڵندا گفتوگۆیه‌کی کراوه‌ی تێزی دکتۆرای خوێندکار حسێن ئه‌حمه‌د حسێن پشده‌ری، له ژێرناونیشانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا له زانکۆی (لاهای) له‌و وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو.
لیژنه‌ی گفتوگۆکه که پێکهاتبوو له پرۆفیسۆر د.شفیق سامرائی سه‌رۆکی لیژنه و د.خلیل ئه‌لزوبه‌یدی ئه‌ندمی لیژنه، د.زیاب فه‌هد ئه‌لتائی، د.محه‌مه‌د ئه‌مین محه‌مه‌د، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی تێزی دکتۆراکه له‌میانی کۆنفرانسی زانکۆی لاهایدا بوو، چه‌ندین سه‌رۆکی تری زانکۆ‌و پسپۆڕی ئه‌کادیمی ئاماده‌ی گفتوگۆکه بوون له‌وانه‌ش فه‌ریق روکن د.محه‌مه‌د نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی په‌یمانگای ستراتیژی ئه‌مریکی، دوای گفتوگۆیه‌کی چڕ‌وپڕ، به‌پله‌ی زۆر باشه تێزی دکتۆراکه په‌سه‌ندكرا.
بە ناوی کوردستان نێت /ەوە پیرۆزبایی لێدەکەین و بە هیواین بگەرێتەوە کوردستان تا خزمەتی کۆمەڵگا و نەوەی ئێستا و نوێ بکات .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
