
حوسێن سەڵاح مەحموود، ناوی ئەو منداڵە تەمەن شەش ساڵانەیە كە لە تەمەنی شەش مانگییەوە تووشی نەخۆشییەك بووە و تا ئێستا جگە لە سەردانكردنی پزیشكانی ناوخۆ، بە مەبەستی چارەسەر لەگەڵ بنەماڵەكەیدا سەردانی ئێرانیشیان كردووە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی چارەسەری ئەم منداڵە رۆحسووكە لە دەرەوەی وڵاتە و ماڵباتەكەشی جگە لەوەی كە خانوو و ئۆتۆمبێلیان لە پێناو چارەسەركردنی كوڕەكەیاندا فرۆشتووە، ئێستا باری داراییان زۆر لاوازە و ناتوانن بیبەنە دەرەوەی وڵات، بۆیە داوا لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و خێرخوازان دەكەن لایەكیان لێ بكەنەوە و لە چارەسەركردنی ئەو پەپوولە بێنازەدا هاوكارییان بكەن.
بۆ پەیوەندیكردن 07502400607
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
