داخستنی سێ تەلەفزیۆنی کوردی (ڕۆژتیڤی، نوچە تیڤی و، ئێم ئێم سی)

بەڕێزان

دەزگاکانی چاپەمەنی

راگەیاندنةكان

ڕۆشنبیران

رۆژنامەوانان

ئەمرۆ لە ناوەندی دیموکراسی ئەوروپا لە وڵاتێکی وەک دانیمارک کە بە وڵاتی ئازادی رادەبرین و شەفافیەت ناسراوە لە جیهاندا. .

 بڕیاری داخستنی سێ تەلەفزیۆنی کوردی (ڕۆژتیڤی، نوچە تیڤی، ئێم ئێم سی) و مافی سەندنەوەی پەخشیان دراوە. . ئەو بڕیارە تەنانەت دەزگاکانی چاپەمەنی و راگەیاندنی دانیمارکیشی توشی شۆک کردووە. ئەم کەیسە لە دەزگایەکی تری نێونەتەوەیی زیاتر پەیوەندی بە ئێمەی دەزگای راگەیاندن و دەزگاکانی داکۆکیکاری کاری رۆژنامەوانیەوە هەیە لە کوردستان . بۆ قسەکردن لەسەر ئەم کەیسە و چۆنێتی هەلوێست نیشان دان کاروان ئەنوەر وەک سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لقی سلێمانی، رەحمان غەریب وەک سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە رۆژنامەنووسان، شۆڕش مستەفا وەک کۆمپانیای چەتر بۆ کاری ڕاگەیاندن و بڵاوکراوە و، نەجیبە قەرەداغی وەک نوێنەری کۆمپانیای میزۆپۆتامیا برد کاست و، رۆژنامەوانی نوچە تیڤی و رۆژتیڤی. .

 سیمنارێك و لێدوانێكی رۆژنامەوانی رێك دەخەن. .

لە ڕۆژی چوارشەممە  10/7/2013

كاتی 5 ي ئێوارە

لە هۆلی محمەدی مەلا کەریم لە ناو کتێبخانەی گشتی سلێمانی

داوا لە هەموو دەزگاکانی راگەیاندن رۆشنبیران و رۆژنامەوانان دەکەین بەشداری بکەن.

 

 

سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان-لقی سلێمانی

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە رۆژنامەنووسان

کۆمپانیای چەتر بۆ کاری ڕاگەیاندن و بڵاوکراوە

کۆمپانیای میزۆپۆتامیا برد کاست - نوچەتیڤی و رۆژتیڤی

 

 

ئێمە لە فەیسبوك:

https://www. facebook. com/sulaymaniy. sandika

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر