
لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستی ئایه‌ته‌كانی قورئانه، (عمر امین علی) ئاماده‌یكردووه، ده‌سته‌یك له‌مامۆستایانی ئایینی و شاره‌زایانی زمان و ڕۆشنیرانی كورد پێداچوونه‌وه‌یان بۆكردووه، له‌توركیا به‌چاپگه‌نراوه، چوار به‌رگه، ڕه‌نگاوڕه‌نگه، له‌وڵاتێكی وه‌كو عێراقدا بۆیه‌كه‌مجاره به‌رهه‌مێك به‌م شێوه‌یه بخرێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر، ئایه‌ته‌كان به‌ڕه‌نگی سور نووسراون، مانا كوردیه‌كان به‌ڕه‌نگی ڕه‌ش خراونه‌ته‌ڕوو، شته‌شاراوه‌كانی ناو ئایه‌ته‌كان له‌نێو لێكدانه‌وه كوردیه‌كه‌دا به‌ڕه‌نگی سور خراونه‌ته ناو كه‌وانه‌وه، لێكدانه‌وه زانستیه‌كان، به‌ڕه‌نگی قاوه‌یی نووسراون، له هه‌ر شوێنێكیش پێویستی به‌فه‌رمووده‌یه‌ك هه‌بووبێت، به‌ڕه‌نگی سه‌وز دیاریكراوه، له‌كۆتایی هه‌ر به‌رگێكیشدا به‌ڕیزبه‌ند ڕوونكردنه‌و سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌كانی ناوبه‌شه‌كه خراونه‌ڕوو. نووسینگه‌ی ته‌فسیر له‌هه‌ولێر ئه‌ركی له‌چاپدانی گرتۆته ئه‌ستۆ.
