لـ 2 مانگی دیسه‌مبه‌ری هه‌مو سالێك، ولاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو ئاهه‌نگی رۆژی نیشتیمانی خۆی ده‌كات. سالێكی پر ده‌ستكه‌وت به‌ری ده‌كاته، وپێشوازی له سالێكی تازه ده‌كات له كاروانی گه‌شه ویه‌كبوون، ئه‌و كاروانه‌ی وه‌ك شه‌مه‌نده‌فرێك به‌رده‌وامه له رۆیشتنی بی وه‌ستان. ئاهه‌نگی ئه‌م سال جیاواز ده‌بی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاتێك دێت ولاتمان ده‌ستكه‌وتی زور گه‌وره‌ی له گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی به‌جی هینایه. وخۆشگوزه‌رانی وخۆشی دابینكردوه بۆ هاولاتیه‌كانی. وله‌سه‌ر ئاستی ناوچه وجیهان پێگه‌یه‌كی شیاوی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ولاته هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان مسۆگه‌ر كردوه.
تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی ولاتمان له‌گه‌ل عیراق، وبه‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان" ودوای ئه‌وه‌ی ئاستی نوینه‌رایه‌تی به‌رز كرا له قونسولخانه بۆ قونسولخانه‌ی گشتی، په‌یوه‌ندیه‌كان پیشڤه‌چوونێكی به‌رجاویان بینیوه، له روانگه‌ی دیدگه‌ی راستی خاون شكۆ شێخ خه‌لیفه بن زاید ال نه‌یان، وسه‌ركرده عێراقیه‌كان له‌سه‌رویان فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
له بواری وه‌به‌رهێنان، پرۆژه‌ی كۆمپانیا ئیماراتیه‌كان له هه‌رێم گوژمه‌یان به زیاتر له چه‌ند ملیارێك دولاره، وه‌ك پرۆژه‌ی داون تاون ی كۆمپانیای ئیعمار. هه‌روه‌ها پرۆژه‌كانی كۆمپانیای تاقه، ئه‌ویش له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری نه‌وت و كاره‌بای ولاتی ئیماراته، له هه‌رێم له سێكته‌ری نه‌وت و كاره‌با. هه‌روه‌ها بانكی أبوظبي ئیسلامی كه لقێكی كرده‌وه له هه‌رێم.
كاری مرۆیی
ئیمارات به‌ژدابوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له چه‌ند كارێكی مرۆیی له‌وانه؛ دابین كردنی سه‌به‌تێكی خوراك له‌سه‌ر خێزانه په‌ناهه‌نده‌كانی سوری له هه‌رێم. ودابین كردنی جل وبه‌رگ بۆ 80 هه‌زار مندالی ئاواره له هه‌رێم له چوارچێوه‌ی برۆژه‌ی شێخ محمد بن را‌شد ال مكتوم بۆ دابین كردنی جل وبه‌رگ بۆ ملیون مندال له‌سه‌رانسه‌ری جیهان. هه‌روه‌ها له‌م مانگه یه‌كه‌م كه‌مپ بۆ په‌ناهه‌نده‌ی سوری ده‌كرێته‌وه له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر به پشتگیری مانگی سوری ئیماراتی.
ولاتی ئیمارات له‌كاروانی 42 ساله‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌ستكه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه:
*بۆته یه‌كه‌م ولات له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی و14 هه‌م له‌جیهان بۆ پیوه‌ری خۆشگوزه‌رانی میلله‌تان له سالی 2013.
*یه‌كه‌می جیهانه بۆ باشی رێگاوبان، وچواره‌مه له ژێرخانی گشتی، وسێهه‌مه له گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی.
*یه‌كه‌می جیهانه له‌كه‌می ئاستی تاوانی رێكخراو، ودووهه‌مه له نزمی كاریگه‌ری تاوان له سێكته‌ری كار.
*دووهه‌می جیهانه له وه‌به‌رهێنانی بیانی راسته‌وخۆ و گواستنه‌وی ته‌كنولوجیا.
*سێهه‌می جیهانه له ئاستی متمانه‌ی خه‌لكه‌كه‌ی به سه‌ركرده‌كانی.
*پێنجه‌می جیهانه له‌سه‌قامگیری دارای.
*یه‌كه‌مه له‌نێوان ولاتانی عه‌ره‌بی و19 هه‌می جیهانه له ئاسانكاری بازرگانی.
*بیسته‌مین ولاته له ولاته گه‌وره‌كانی جیهان بۆ هه‌نارده‌ی بازرگانی، بایی زیاتر له 285 ملیار دولار كه‌ل وپه‌لی هه‌نارده‌كردووه.
*یه‌كه‌می ناوچه‌یی وچواره‌می جیهانه بۆ ئاسایشی ئه‌لیكترونی.
*حه‌فته‌می جیهانه بۆ ئاستی خزمه‌تگوزاری حكومه‌تی ئه‌لیكترونی.
*یه‌كه‌می جیهانه له ئاستی خویندنی هاولاتیان، ئه‌ویش 13 ساله.
*داهاتی تاكی ئیمارات له‌داهاته هه‌ره‌به‌رزه‌كانی جیهانه، گه‌یشته 183 هه‌زار درهم.
*یه‌كه‌می ناوچه‌كه‌یه له بواری مانگی ده‌ستكرد، شه‌ش مانگی هه‌یه وپلانی ناردنی دو مانگی تره بۆ ئاسمان.
*ئیمارات بۆته پایته‌ختی ناوچه‌و جیهان بۆ ووزه‌ی نویبووه، پرۆژه‌ی له بواری ووزه‌ی هه‌تاو وبای هه‌یه له هه‌ریه‌كه له ئیمارات، وبه‌ریتانیا، دورگه‌ی سیشل، موریتانیا.
*ئیمارات پێی ناوته قۆناغی پێشكه‌وتوو له به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ناووه‌كی.
*ئیمارات بووه سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری ناوچه‌یی ئیستا 52 مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی هه‌یه، له‌گه‌ل 1000 مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت.
*به‌ژداریكردن له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بۆ پشتگیری توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ پارێزگاری له‌چه‌نده‌ها جۆری زینده‌وه‌ر و ئاژه‌لی ده‌گمه‌ن وئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌ناوچوونیان لێده‌كری.
*به‌ژدارپێكردنی ئافره‌ت له كار، ئێستا 66 له سه‌د له پۆستی حكومی به‌گشتی، و30 له سه‌د له پۆستی بالا وبریارده‌ر له ده‌ستی ئافره‌ته.
*ئیمارات 16 هه‌مینی جیهان بۆ كاری خێرخوازی بری پاره‌ی به‌خشكراوی گه‌یشته 166. 7 ملیار دولار.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
