
شانۆی بێ سنوور ڕۆژی 20-04-2013 له شاری ئارنێم،
نمایشی (دزەکان هەموو کات ناوەخت نایەن) ئەکات،
له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه:
Klarendalseweg 193 6822 GJ Arnhem: 026-3510510
نوسینی: داریۆ فۆ
ده‌رهێنانی : باکۆ سۆرانی
چیرۆکی شانۆییه‌که :
باس له گیروگرفتی کێشه‌ی هاوچه‌رخی مرۆڤاییه‌تی ئه‌کات، گوزارشت له خه‌ون و گه‌ڕانی مرۆڤ ده‌کات به‌ره‌و حه‌قیقه‌ت...ڕاستگۆیی و وه‌فاداری جه‌مسه‌ری سه‌ره‌کی شانۆییه‌که‌ن.
لەم بەرهەمەدا هەموو کەسه‌کان دوورن له خوودی ڕاستەقینه‌ی خۆیان، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن سیمای ڕاسته قینه‌ی خۆیان بزر بکه‌ن، ته نها که سێک، که ڕووی ڕاستی کێشه‌کان ئاواڵه ده‌کات مرۆڤێکی دزه، ئه‌م که‌سه ئه‌گه‌رچی دزه، به‌ڵام ناشرینی کاره‌کانی خۆی ناشارێته‌وه، له‌گه‌ڵیدا حه‌قیقه‌تی که‌سه‌کانی دیکه‌ش ئاواڵائه‌کات، که دوورن له خوودی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه‌وه.
باکۆ سۆرانی ئه‌ڵێ: بۆ یه‌کم جاره من شانۆی کۆمیدی ده‌رئه‌هێنم ..ئه م شانۆیی یه شانۆگه‌ریه‌که، که له‌گه‌ڵ خه‌نده دا، مانایه‌کی فه‌لسه‌فی مه‌زن ده‌خاته ڕوو، ئه‌ویش کرۆکی خودی مرۆڤ و پاپه‌ندبوونیه‌تی به‌ده‌وروبه‌ره‌وه .
شانۆی بێ‌سنور به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازیی له ئێوه‌ی به‌ڕێز ئه‌کات.
شایانی باسه له ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وده‌کانه‌وه یانه‌ی کوردی "میدیــا" له ئه‌مستردام هاوکار و پشتیوانی ئه‌م گروپه، ماندونه‌ناسه بووه و ئه‌مساڵیش ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی (ی.ن.ک)، له نه‌خشه و پلانی خۆیدا به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 25 ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوی جینۆسایدی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه دا، پشتگیری چه‌ندان پڕۆژه‌ی ئه‌ده‌بی و کلتوری هونه‌ری کوردیی کردووه له تارواگه، به شانازیه‌وه ئه‌مساڵ، گروپی شانۆی بێ‌سنور، یه‌کێک بووه له‌و گروپه چالاکانه و ناوه‌ند بۆته پشتیوانی، جێگه‌ی ئاماژه پێدانه ئه‌م نمایشه له چه‌ند شارێک له هۆڵه‌ندا و له چه‌ند ڕێکه‌وتێکی جیاوزدا نمایش ئه‌کرێت له هه‌مان کاتدا به سازدانی چه‌ند شه‌وێکی که‌لتووری هه‌مه‌ڕه‌نگ تێکه‌ڵاو به هونه‌ری شێوه‌کاری هونه‌رمه‌ندانی کورد و مۆسیقای کوردی، به ناونیشانی (دزەکان هەموو کات ناوەخت نایەن).
ئه‌م ده‌قه ساڵی 2013 له‌م شارانه‌ی هۆڵه‌ندا نمایش ده‌کرێت:
یه‌که‌م: ڕۆژی 23-03-2013 له شاری ئارنێم پێشکه‌ش کرا.
دووه‌م: ڕۆژی 20-04-2013 له شاری ئارنێم.
سێهه‌م: ڕۆژی 11-05-2013 له شاری ئه‌پڵدۆرن.
چواره‌م:ڕۆژی 25-05-2013 له شاری لیواردن.
پێنجه‌م: ڕۆژی 14-06-2013 له شاری ئه‌مستردام.
Zaterdag 20 april 2013 brengt Theater Zonder Grens het toneelstuk ‘Niet alle dieven komen ongelegen’ in het Huis van Puck op de planken. Ontroerend, herkenbaar, hilarisch en laagdrempelig. Een verrassende combinatie van emoties. Geestige momenten en morele vraagstukken wisselen elkaar in deze voorstelling op speelse wijze af. Laat u inspireren door de spelers van Theater Zonder Grens.
Klarendalseweg 193 6822 GJ Arnhem026-3510510
Omschrijving: Toneelstuk Niet alle dieven komen ongelegen
Datum: 20 April 2013
Locatie: Huis van Puck te Arnhem
Reserveren: 026 - 44 26 538
Website:
