
به‌همه‌ن قوبادی: ده‌بێت وه‌ك وڵاتانی دراوسێ سینه‌ماكه‌مان به‌هێزبكه‌ین
به‌همه‌ن قوبادی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ قوتابیانی به‌شی سینه‌مای زانكۆی سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند: ئێستا سینه‌مای وڵاتانی توركیا، ئێران و عه‌ڕه‌بی به‌ره‌و به‌هێزبوون ده‌چن و ده‌بێت شان به شانی سینه‌مای ئه‌و وڵاتانه ئێمه‌ش به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین و سینه‌ماكه‌مان به‌هێز بكه‌ین.
سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌شی سینه‌مای زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاماده‌بوو و بۆ قوتابیانی سینه‌ما و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هۆگری سینه‌مان چه‌ند وته‌یه‌كی پسپۆڕانه‌ی له‌سه‌ر هونه‌ری سینه‌ما پێشكه‌ش كرد و له درێژه‌دا به وردی وڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه و بۆ هاوكاری كردنی قوتابیانی به‌شی سینه‌مای زانكۆی سه‌لاحه‌دین جیهازه ته‌كنییه‌كانی فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" و هه‌روه‌ها به‌رهه‌می داهاتووی پێشكه‌ش به به‌شی سینه‌مای كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد.
به‌همه‌ن قوبادی له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به خۆئاماده‌كردنی قوتابییه‌كی به‌شی سینه‌ما بۆ ده‌رهێنانی به‌رهه‌مێك هاته ئاخاوتن و گوتی: ده‌بێت به‌رده‌وام كتێب بخوێننه‌وه و هه‌موو رۆژێك فیلم ببینن و ئاگاداری به‌شه ته‌كنیكییه‌كانی سینه‌ما بن بۆ نموونه ده‌بێت شاره‌زایی ته‌واتان له سێت ئاپی كامێرا، كالهركۆلێكشێن، ئێدیت، دانانی ده‌نگ، موزیك، شێوه‌كاری، فۆتۆگرافی و به‌شه‌كانی دیكه‌ی سینه‌ما هه‌بێت.
گوتیشی: ده‌بێت به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێی خۆتان راوه‌ستن و چاوه‌ڕێی حكوومه‌ت مه‌بن كه هاوكاریتان بكات.له ناو پۆلهكهتاندا پێكه‌وه پێنج كه‌س گرووپێك دابمه‌زرێنن و هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن و له ته‌واوی قۆناغه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كورته فیلمێكدا هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن و ته‌نیا پشت به خۆتان ببه‌ستن، ئه‌وه‌نده به‌هێزبن كه بۆخۆتان به به‌رهه‌مه‌كانتان حكوومه‌تێك بن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێستا سینه‌مای وڵاتانی توركیا، ئێران و عه‌ڕه‌بی به‌ره‌و به‌هێزبوون ده‌ڕوات و ئێمه وه‌كوو سینه‌ماكار، ئه‌ركێكی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر شانه و ده‌بێت شان به شانی سینه‌مای ئه‌و وڵاتانه ئێمه‌ش به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین و سینه‌ماكه‌مان به‌هێز بكه‌ین.
ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌ما "كێسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ئێستا سینه‌ما مێدیۆمێكی زۆر زۆر به‌هێزه كه حكووتهكان له سه‌رانسه‌ری دنیا پێویستیان پێیه‌تی و هه‌ر كامتان ده‌توانن تریبۆنێكی گه‌وره بن و به به‌رهه‌مه‌كانتان ده‌نگی كورد به دنیا رابگه‌یه‌نن.
ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" گوتیشی: من بۆ سازكردنی یه‌كه‌مین فیلمم چوومه ناو ژیانی كه‌سایه‌تییه‌كانی فیلمهكهمهوه و ئێوه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه فیلمه‌كه‌تان له‌سه‌ر بینه‌ر كاریگه‌ری ئه‌وتۆی هه‌بێت ده‌بێت بچنه ناو ژیانی كه‌سایه‌تییه‌كانی فیلمهكهتانهوه.
قوبادی ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد: ده‌بێت فیلم بۆ فیستیڤاڵه‌كان سازنه‌كه‌ن و ته‌نیا بۆ دڵ و ناخی خۆتان فیلم سازبكه‌ن، گرفتی ئێستای سینه‌مای كوردی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كه‌س هه‌وڵده‌دات كه به خێرایی یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌مایی خۆی سازبكات.
ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ" له درێژه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه پسپۆڕانه‌یه‌دا به وردی وڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه و بۆ هاوكاری كردنی قوتابیانی به‌شی سینه‌مای زانكۆی سه‌لاحه‌دین، جیهازه ته‌كنییه‌كانی فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" Rhino Season و هه‌روه‌ها به‌رهه‌می داهاتووی پێشكه‌ش به به‌شی سینه‌مای كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆی نیشاندا كه هه‌ر مانگ جارێك له به‌شی سینه‌مای زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاماده‌بێت و هه‌ر جارێك ته‌وه‌رێكی پسپۆڕانه‌ی هونه‌ری سینه‌ما پێشكه‌ش به قوتابیانی كورد بكات.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه به ئاماده‌بوونی دكتۆر مێهدی قادری سه‌رۆكی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و دكتۆر ئیبراهیم مه‌حموود به‌رپرسی گرووپی سینه‌مای ئه‌م كۆلێژه، مامۆستایانی به‌شی سینه‌ما و شانۆ و به‌شه‌كانی دیكه و هه‌روه‌ها قوتابیانی سینه‌ما و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما له به‌شی سینه‌مای كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا دكتۆر ئیبراهیم مه‌حموود سه‌باره‌ت به به‌همه‌ن قوبادی و رۆڵی ئه‌و له سینه‌مای كوردی و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و چالاكییه بێوچانه‌كانی ئه‌م سینه‌ماكاره كورده هاته ئاخاوتن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
