
نه‌به‌ز عه‌بدوڵا نۆ به‌ره به‌رهه‌می گۆرانيه‌کانی ده‌کاته کۆمه‌ک بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هيوا ...لوقمان به‌رزنجی
هونه‌ر جوانترين به‌خشش و ڕاستگۆترين گوزارشی سرووشته که خوا به مرۆڤی به‌خشيوه، هونه‌ر به هه‌موو به‌شه‌کانيه‌وه زاده‌ی بيری مرۆڤه ئازاده‌کانه ئه‌وانه‌ی که له ساته هه‌ره خۆشی و ناخۆشيه‌کاندا هاو‌هه‌ستی مرۆڤ ده‌بن به تايبه‌تی که ئه‌و که‌سانه‌ی که پێويستيان به له باوه‌شگرتن و خۆشه‌ويستی هه‌يه .دياره موزيک و گۆرانی و ووشه‌ی ناسک به‌شێکه له‌و لايه‌نه ئه‌سته‌تيکايه‌ی هونه‌ر.ئه‌گه‌ر به زيده ڕۆێی نه‌بێت بڵێين کاتێک هونه‌ر ده‌بێت ئامرازێک بۆ کاری خێرخوازی و ته‌وزيف ده‌کرێت بۆ خزمه‌تی بووژانه‌وه‌و و هاوکريکردنی مرۆڤ ئه‌وه بێگوومان هونه‌ر و ئه‌و هونه‌ره‌مه‌نده گه‌وره‌و گه‌وره‌تر ده‌بن، ( له پێناو کۆمه‌ک بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هيوا له سلێمانی) داهاتی ئه‌م نۆبه‌ره به‌رهه‌مه‌م پێشکه‌شه به نه‌خۆشخانه‌ی هيوا، ئه‌مه ووته و خواستی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش نه‌به‌ز عه‌بدوڵايه که نۆبه‌ره به‌رهه‌می له کۆتايی مانگی چواری ئه‌مساڵ که‌ووته بازاڕ و به تيراژی 2000 سی دی لێ چاپکراوه و هه‌موو کاره هونه‌ريه‌کانی موزيک و ده‌نگ و چاپ له ووڵاتی ئاڵمانيا به‌چاپ گه‌يشتوون و به‌شێکێش له‌و به‌رهه‌مه به هاوکاری هونه‌رمه‌ندو کاميره‌مان و فليمسازی به‌توانا ئالان قه‌ره‌داغی کراونه‌ته کليپ و له ته‌له‌فزيونه‌کانی کوردستان په‌خش ده‌کرێن .جێگه‌ی ئاماژه پێکردنه که چه‌ند کلێپێک له‌و گۆرانيانه‌ی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش نه‌به‌ز عه‌بدوڵا له لايه‌ن ده‌زگا په‌خشه ته‌لفزيونه‌کانی ئه‌ڵمانيا کرانه جێگه‌ی متمانه‌ی په‌خش که له بۆنه ئينته‌رناسيوناله‌کاندا په‌خش ده‌کرێن، ئه‌وه‌ی پێويسته بووترێ که کليپی هونه‌رمه‌ند نه‌به‌ز عه‌بدوڵا به يه‌که‌مين هونه‌رمه‌ندی کورده‌که ته‌لفزيونی WDRئه‌ڵمانی ده‌ستنيشانکرا و به‌رهه‌می ناوبراو بوو به به‌شێک له پڕۆگرامی به‌رنامه‌کانی ئاينده‌ی ئه‌و ته‌لفزيونه .هه‌ر جارێکيش ئه‌م کلێپه په‌خش بکرێت مافی نمايش کردنه‌که‌ی پێده‌درێت.ئه‌وه‌ش مايه‌ی دڵخۆش و سه‌رکه‌ووتنێکه بۆ هونه‌رمه‌ندێکی کورد که بتوانێ کونجێک له ده‌زگايه‌کی به‌ناووده‌نگی وه‌ک ووڵاتێکی ئه‌ڵمانيا بکاته ئه‌رشيفێکی گۆرانی کوردی جێگه‌ی ئاماژيه هيچ کليپێک وا به‌ئاسانی ناچێته نێو ڕه‌فه وپڕۆگرامی ته‌لفزيونه‌کانی ئه‌ڵمانيا به‌ڵکو هه‌موو به‌رهه‌مێکی هونه‌ری به کۆمه‌ڵێک فلته‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌ری و ده‌قدا تێپه‌ڕده‌کات.نه‌به‌ز عه‌بدوڵا ده‌رباره‌ی ئه‌و کلێپه گووتی هه‌ڵبه‌ته ده‌مه‌وێت سوپاس هه‌موو ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه بکه‌م که هاوکارم بوون بۆ به ئه‌نجام گه‌يشتنی ئه‌و به‌رهه‌مه به تايبه‌ت مامۆستايان ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی که هه‌ميشه به ڕێنمايه هونه‌ريه جوانه‌کانی سودێکی زۆرم لێبينی هه‌روها برای خۆشه‌ويستم کاک ئالان عارف و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ديکه و هيوادارم توانيبم که‌م تا زۆرێک خزمه‌ت به هونه‌ری گه‌له‌که‌م کردبێت و له ناخه‌وه‌ش داهاتی ئه‌و به‌رهه‌مه پێشکه‌ش ده‌که‌م به نه‌خۆشخانه‌ی هيوا و هيوای له‌ش ساغی و چاکبوونه‌وه‌ی زوو دخوازم بۆ هه‌موو ئه‌و مرۆڤه جوانانه که له‌و نه‌خۆشخانيه‌دان هه‌روه‌ها هه‌ر هه‌ناگاوێک و سه‌رکه‌ووتنێک و ده‌ستکيوتێکی هونه‌ری له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات من به خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌می ده‌زانم و هه‌رسه‌رکه‌ووتنێکيشم به سه‌رکه‌ووتنی گه‌له‌که‌مان ده‌زانم ..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
