
سەرەڕای بونی کۆمەڵێك کۆمەڵەی ڕۆشەنبیری کوردی و بنکە کوردیەکان و بەڕێوەبەرایەتیە ڕۆشەنبیریە کوردیەکان ودام و دەستگا هونەریە کوردیەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان. . . هتد، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩/٦/٢٠١٣ کۆمەڵەی ڕۆشەنبیری عێراقی لە لەندەن خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە هونەرمەندی بە توانای کورد ( سەروەت کۆیی ) کرد. . .
لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هونهرمهندی موزیك ژهن، سهروهت کۆیی، بەم جۆرە دوا. . .
"بۆ من مایەی خۆشحاڵی بوو کە دوای ٢٦ ساڵ خزمەت کردنم لە هونەری کوردی ، ئیمڕۆ خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش کردم . . بەش بەحاڵی خۆم سوپاس و پێزانینم بۆ ئەو کۆمەڵە ڕۆشەنبیریە عێراقیە کە ڕەچاوی ماندوبونی ٢٦ ساڵەی خزمەت کردنی هونەری ڕەسەنی کوردییان کردووم . لەگەڵ ئەمەش دا گریانم بۆ خۆم بۆ میلەتەکەم دەهات !! . . . بۆ ئەبێ لە بری کۆمەلەیەکی کوردی یان بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشەنبیری کوردی ! کۆمەڵەی ڕۆشەنبیری میلەتێکی تر ڕێز و ستایشی کارە هونەریەکانم بکەن و دەست خۆشیم لێبکەن لە کار و چالاکیەکانم لە خزمەت کردنی هونەری کوردی ؟؟؟ !! . . . چەندە خۆش دەبوو بۆ من لەبری دەستگا ڕۆشەنبیریەکانی میلەتێکی تر ! بەڕیوەبەرایەتیەکانی میلەتی خۆم ئەرکی ئەو خەڵاتەی گرتبوایە ئەستۆو لەبری ئاڵای میلەتێکی تر ئاڵای پیرۆزی کوردستان هەڵواسرابوایە!!! لەگەڵ ئەوەش دا من ئەرکی سەرشانی خۆم بە جێ گەیاندوە لە کار و چالاکیە هونەریەکانم و کۆڵ نادەم لە خزمەت کردنی هونەری ڕەسەنی کوردی".
هەردی شەیدا
بەریتانیا ٢٠١٣
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
