
رۆژنامەنووسانى بەڕێز
بەڕێز رێكخراوى روانگەى ئازادییە رۆژنامەوانییەكان (JFO)
هاوكارانى بەڕێزم لە سەنتەرى میترۆ (تەنها بۆ ئاگاداریتان)
لەبەر چەند هۆكارێكى پەیوەست بە پرەنسیپەكانى كاركردن لە بوارى رێكخراوەیى و پاراستنى بیرو باوەڕى كاركردنم لە چوارچێوەى پاراستنى مافەكان و داكۆكیكردن لە بەرژەوەندى گشتى، هەروەها كاركردنم لە پرۆژەیەكى نوىَ و بەرفرەوانتر، دەست لە كاركێشانەوەى خۆم پێشكەش بە رێكخراوى روانگەى ئازادییە رۆژنامەوانییەكانى عێراق و سەنتەرى میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە رۆژنامەنووسان دەكەم.
وەك ئەوەى چۆن بەر لە دەست بەكاربوونم لەم رێكخراوەش (JFO – METR) خۆبەخشانە بەردەوام بووم لە داكۆكیكردن لە مافەكانى مرۆڤ بە گشتى و داكۆكیكردن لە ئازادى رادەربڕین و مافە رۆژنامەاوانییەكان بە تایبەتى، لەم بوارە شێوەیەكى گەشەسەندوتر بەردەوام دەبم.
رۆژنامەنووسانى بەڕێز، ببەخشن لە هەر كەموكورتییەك كە بەبىَ مەبەست هاتبێتە ئاراوە. بۆیە دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، كە من وەك (نیاز عەبدوڵڵا) چیتر ئەندامى دەستەى كارگێڕى رێكخراوى روانگەى ئازادییە رۆژنامەوانییەكانى عێراق و رێكخەرى سەنتەرى میترۆ نیم لە شارى هەولێر، و دەستم لە كار كێشایەوە.
هیوادارم رۆژنامەنووسان لە داكۆكیكردن لە مافەكانیان بەردەوام بن. ناوەندە تێوەگلاوەكانیش لە نێو حكومەتى هەرێم و دەروەى ئەم حكومەتە، دەستبەردارى پێشێلكارییەكان بن و وەك مافێكى سەرەكى مامەڵە لەگەڵ ئازادى رادەربڕین و دەستخستنى زانیارییەكان بكەن.
لە كۆتاییدا سوپاسى سەرجەم كەناڵەكانى راگەیاندن و رۆژنامەنووسان و رێكخراوەكان لە ناوخۆ و دەروەى كوردستان دەكەم، كە لە خۆ بردووانە بە درێژایى چەند ساڵى رابردوو هاوكارم بوون. بە ئومێدى ئەوەم هاوكارانم پابەندبن بەو پرەنسیپە سەرەكیانەى میترۆى لە پێناودا دامەزراوە و سەركەوتووبن لە كارەكانیان.
نیاز عەبدوڵڵا
4/7/2013
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
