به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ومیهره‌بان
هه‌روه‌ك پێشتر هۆشیاریمان ڕاگه‌یاند له‌وه‌ی كه‌هه‌ڵواسینی وێنه‌ی كه‌سایه‌تی به‌مه‌ستی ڕیكلام كردن بۆ هه‌ڵبژاردن و هۆكاربون له‌وه‌ی كه‌به‌دڵنییایه‌وه ئه‌ووێنانه ده‌كه‌ونه‌به‌رشاڵاوی بێ ڕێزی كردن به‌رانبه‌ریان ئه‌وه هه‌ڵه‌و تاوانێكه ئه‌نجام ده‌درێت به‌خاوه‌ن وێنه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌رهه‌ق وێنه‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لاعوسمان كه‌پێشترچه‌ندجارێك هۆشداریمان پێدان وله‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی به‌ڵێن ودڵنیایی كه ئه‌وكاره‌ناكه‌ن كه‌چی جێی داخه به‌ڕیزان له‌لیستی (101) هه‌ستاون به‌وكاره‌كه ناشه‌رعی ونایاساییه چونكه هه‌ڵواسینی ئه‌و وێنانه له‌وجێگا گشتیانه به دڵنیاییه‌وه ده‌بێته ئامانجی ئه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه یان ناوێت ڕقی خۆیان له‌سوكایه‌تی به‌و وێنانه نیشان ده‌ده‌ن، خۆئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ڕوی نه‌زانینه‌وه ئیدعای ئه‌وه‌بكات كه مامۆستا ره‌مزه بۆ ئه‌وانه له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین مامۆستا دامه‌زرێنه‌رو ڕابه‌ری شه‌رعی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوه به‌ڵام پاش ئه‌و كۆده‌تا كه كرا به‌سه‌رشه‌رعیه‌تی ڕابه‌رایه‌تیدا ئیتر جه‌نابی مامۆستا له‌و بازنه حیزبیه ده‌رچو كه جاران هه‌رهه‌موش پێكه‌وه بون وئیتر بو به سومبوڵێكی ئیسلامی له كوردستاندا وئه‌م حاڵه‌ته‌ش هه‌موان ده‌زانن كه چۆن بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی جاران له‌م ڕابه‌ره خواناسه مه‌حروم كرا‌و ته‌واوی ئه‌و ماجه‌رایه‌ش به نوسین لامان هه‌یه.
لێره‌وه به‌بیری ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌هێنمه‌وه كه له‌و كاره ناڕه‌وایه ده‌ست هه‌ڵگرن و وێنه‌ی جه‌نابی مامۆستا له شوێنه گشتیه كاندا هه‌لمه‌واسن یان به‌ڕیكلامی ڕاگه‌یاندن ئیدعای ناڕاست به كارمه‌هێنن كه ڕا دان به ئێوه ڕادانه به مێزه‌ره‌ی پاكی جه‌نابی مامۆستا له كاتێكدا هه‌موان ده‌زانن ئه‌وه ڕاست نیه وبه‌ڵكو هه‌ڵبژاردنی ئێوه ڕا دانه به خۆتان وه‌ك ئه‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌هه‌ن وهیچ په‌ویوه‌ندی به جه‌نابی مامۆستا وه‌نیه وئێوه‌ش ده‌توانن وه‌ك لیسته به‌ڕێزه‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌واوشارستانی ڕیكلام بۆ خۆتان ولایه‌نه‌كه‌تان بكه‌ن تاكو دڵی ئێمه‌ی بنه‌ماڵه‌وجه‌ماوه‌روخۆشه‌ویستانی جه‌نابی مامۆستا له‌وه‌زیاتر له‌خۆتان نه‌ڕه‌نجێنن وناچار نه‌بین ڕێگا چاره‌ی تری یاسایی نه‌گرینه به‌ر، له‌گه‌لڕ ڕێز‌و پێزانینمان بۆهه‌ست وهاوهه‌ڵوێستی زۆرێك له‌خۆشه‌ویستان له‌و لیسته به‌ڕێزه‌دا.
والسلام علیكم ورحمه الله له جیاتی بنه‌ماڵه‌ی جه‌نابی مامۆستا
عه‌بدولڕه‌حمان مامۆستا مه‌لا عوسمان
هه‌ولێر \ 1 \ 9 \ 2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
