
بە فەرمانی ئاسرەوانی زەردەشتیانی کوردستان لە ڕێکەوتی ساڵی ٢٠١٣ بەدوواوە، ساڵانە رۆژی ٦ جەنیوەری کە رێکەوتی ١٣ بەدەری جەژنی میهرەبانییە وەک رۆژی بەغداد (شاری دێرینی کوردان) یاد دەکرێتەوە.بەم بۆنەوە رۆژی یەکشەمەی رێکەوتی ٦/١/٢٠١٣ لە پەرستگای زەردەشتیانی کوردستان لە شاری ستۆکهۆلم پاش ئەنجامدانی نەریتی بەزەردەشتی کردنی چەند برایەکی نوێمان بە هەردوو زاراوەی کوردی کرمانجی و سۆرانی، ئاسرەوانی زەردەشتیانی کوردستان بە فەرمی دەستوری ڕۆژی بەغداد و دەستوری جەژنی میهرەبانی ڕادەگەێنێ و باسی مێژووی جەژنی میهرەبانی و دابوو نەریتە دێرین و نوێیەکانی دەکات.
هەربەو بۆنەوە داوا لە کوردانی دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵم دەکەین لەو ڕێوڕەسمە تایبەتەدا بەشدار بن.
گشت لایەک خۆشهاتن
هۆزەی ڕاگەیاندنی ناوەندی باڵای زەردەشتیانی کوردستان.
رێکەوت: 6/1/2013
کاتژمێر: 14:00
شوێن: Turebergs Alle 4, Sollentuna
هاوڵاتیانی سویدی بەدابونەریتی کوردانی زەردەشتی پڕۆسەی هاوسەر گیری پێکدێنن
یەکێ لە دیاردە نوێیەکانی وڵاتی سوید ڕێوڕەسمی هاوسەرگیریە بە دەستووری زەردەشتیانی کوردستان، کە سویدییەکان بە کلتورێکی جووان و شایستە هەڵی دەسەنگێنن.
ڕۆژی شەمەی رێکەوتی ١٣ ئۆکتۆبەری ٢٠١٢ یەکەم ژن وپیاوی سویدی لەسەر دەستی ئاسرەوانی زەردەشتیانی کوردستان مارەکران، و جگە لەوانە کات دیاریکراوە بۆ بەڕێوەبردنی ٣٢ ڕێوڕەسمی تری مارەبڕین بۆ هاوسەرە سویدییەکان لە ماوەی سالێ ٢٠١٣ دا.
ئاسرەوانی زەردەشتیانی کوردستان ئەنداز حەوێزی، کە مافی دینی ویاسایی مارەبڕینی هەیە ڕایگەیاند کە پتر لە ٣٠٠ داوانامەی مارەبڕی لە سویدیانەوە پێگەیشتووە، بەڵام لەبەر ئەوەی ناوەندی باڵای زەردەشتیانی کوردستان وەک رێکخراو توانای پەسەندکردنی ئەو ٣٠٠ داوانامەی نییە، لەم قۆناغەدا تەنها ٣٢یان پەسەندکراوە.هەروەها سەبارەت بە خودی داب نەریتەکەوە گوتی کە بەم زووانە وەک فلیم و بەڵگەی دێکۆمێنتی ئامادەدەکرێت و دەخرێتە سەر ماڵپەڕی ناوەندی باڵای زەردەشتیانی کوردستان.
هۆزەی ڕاگەیاندنی ناوەندی باڵای زەردەشتیانی کوردستان.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
