
کتێبێکی نوێی ئه‌ریک فرۆم به‌کوردی
" ئه‌ریک فرۆم" یه‌کێکه له بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوووفه مه‌زنه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م .کتێبه‌کانی له‌باره‌ی " مرۆڤ، سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی، جه‌نگ و ئاشتی، یه‌کێتی سۆڤێت و ئه‌مریکا، سه‌رمایه‌داری و سۆشیالیزم " یه‌وه، بایه‌خ و گرینگییه‌کی زۆریان له‌سه‌ر مه‌عریفه‌ی مرۆڤایه‌تی داناوه.فرۆم به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌یله‌سووفه‌کانی تره‌وه، هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگای زمانێکی ئاسانه‌وه، په‌یامه فکری و فه‌لسه‌فییه‌کانی خۆی بگه‌یه‌نێته خوێنه‌رانی.خۆشبه‌ختانه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی، کۆمه‌ڵێک کتێبی ئه‌م بیرمه‌نده مه‌زنه‌ی جیهان کراونه‌ته کوردی.له دوایین کتێبی وه‌رگێراوی ئه‌ریک فرۆمدا، کتێبی " جه‌وهه‌ری مرۆڤ" که‌له وه‌رگێرانی "ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا" یه.ئه‌م کتێبه قه‌باره‌یه‌کی مام ناوه‌ندی هه‌یه، خۆی له 160 لاپه‌ڕه‌دا ده‌بینێته‌وه.ناوه‌ڕۆکی ئه‌م کتێبه به‌سه‌ر 10 ته‌وه‌ره‌ی سه‌رکیدا دابه‌شبووه.که بریتین له : ( ئایا مرۆڤ گورگه یان به‌رخ، مه‌رگدۆستی و ژیاندۆستی، نکرۆفیلی، بیۆفیلی، شێوازه‌جۆراوجۆره‌کانی توندوتیژی، کلتووری موڵکداری، له‌باره‌ی هونه‌ری بوونه‌وه، نه‌رجسیه‌ت چییه، نه‌رجسیه‌تی تاک، نه‌رجسیه‌تی کۆمه‌ڵ .) جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م کتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی موکریانه‌وه چاپ کراوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
