
بە بۆنەی دەرچوونی ئەنتۆلۆژیای جیهانیی شیعرەوە: ئەنستیتوی جیهانی عەرەبی
پێشوازی لە نەزەند بەگیخانی دەکات ...پاریس- شەیدا حیسامی
بە بۆنەی دەرچوونی ئەنتۆلۆژیای جیهانیی شاعیر و هونەرمەندانی ژن بە زمانی فەڕەنسی بە ناوی "دەنگی ژنان: ئەنتۆلۆژیا، شیعر و فۆتۆگرافی تەواوی جیهان" ( لیونێل رەی، چاپخانەی تورکواز، پاریس، ٢٠١٢) ئەنستیتوی جیهانیی عەرەبی ئێوارە کۆڕێک بۆ هەندێ لە شاعیرەکان ساز دەکات.شاعیری کورد نەزەند بەگیخانی کە لە ئەنتۆلۆژیاکەدا ناوی هاتووە و چەند شیعرێکی بڵاوکراوەتەوە، بەشداری لەم ئێوارە کۆڕەدا دەکات.خاتوو نەزەند بە زمانی کوردی و فەڕەنسی شیعرەکانی دەخوێنێتەوە.
ئێوارەکە بە سەرپەرشتی شاعیری فەڕەنسی و سەرۆکی ئەکادیمیای مالارمێ لیونێل رەی بەڕێوە دەچێت بە بەشداریی موزیکژەن پیێر بلەنشو .
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە:
http://www.imarabe.org/jeudi-ima/le-printemps-des-poetes-voix-de-femmes
تاریخ: ٧ ی مارسی ٢٠١٣
کات: سەعات ٦ ی ئێوارە
شوێن: سال دو ئۆت کۆنسێی، ئەنستیتوی جیهانی عەرەبی،
1 Rue des Fossés Saint-Bernard, 75005 Paris
میترۆ:
Métro: Jussieu (0.4 km); Cardinal Lemoine (0.4 km) .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
