
ڕۆمانی سۆناتای خاچ لە نووسینی نووسەری نێوداری روسی " تۆڵستۆی"، کەبەیەکێک لە کارە جوانەکانی نووسەر دادەنرێت، ئه‌م ڕۆمانە، له‌ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا، له 26 ئۆگوستی 1889 له‌گوندی JasnajaPoljanaنزیک مۆسکۆ نووسیویه‌تی . هه‌ر زوو سه‌رۆکی که‌نیسه‌ی مه‌زنی ئارتۆدۆکسی رووسی له پتریسپۆرگ، ئاگاداری ناوه‌ڕۆکی چیرۆکه‌که کرایه‌وه. ئه‌ویش یه‌کسه‌ر فه‌توای له‌دژی ئه‌م ڕۆمانە ده‌رکرد و پاشانیش له‌ته‌واوی رووسیادا قه‌ده‌غه‌کرا. ناوی ئەم رۆمانەش، لە ناوی شاکاری موزیکی (Die Kreutzersonate ) هاتووە، کەیەکێکە لە شاکارە موزیکیە بەناوبانگەکانی موزیک ژەنی نێوداری جیهان بێتهۆڤن.
تۆلستۆی له‌م ڕۆمانه‌دا، چوار پرسی گرینگی ووروژاندووه. یه‌که‌میان: دڵپیسی(غیره) پیاو له ژن. دووه‌میان: خۆشه‌ویستی. سێیهه‌میان : کاریگه‌ری مۆزیک به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه. چواره‌میان :مه‌سه‌له‌ی ژن و ژن کوشتن. تۆلستۆی له‌ڕێگای ئه‌م چوار ته‌وەره‌وه، ده‌یه‌وێت کاریگه‌ری هه‌رچواریان بۆسه‌رکه‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان ڕوونبکاته‌وه. هه‌ر ئه‌و غیره‌و دڵپیسیه‌یه، له‌حاڵه‌تێکی مرۆڤانه‌وه، ده‌مانکاته دڕنده‌یه‌کی شه‌یتانی، که‌ئاماده‌ین گه‌وره‌ترین هه‌ڵه به‌رانبه‌ر خۆشه‌ویسترین که‌سمان بکه‌ین. له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ر سیحری خۆشه‌ویستیشه، که ده‌توانێت مرۆڤه‌کان بگۆڕێت .
ئەم رۆمانە بە شێوەی فلاش باگ، پیاوێک باسی چۆنێتی کوشتنی ژنەکەی دەکات، وە چۆن ئەم تاوانە تەواوی ژیانی دەگۆرێت، لە کەسێکی ئاساییەوە دەیکاتە کەسێکی بێ هیوا و بێ ئامانج.
جێگەی ئاماژەیە ئەم رۆمانە ئەردەڵان عەبدوڵڵا لە زمانی ئەڵمانییەوە کردوویەتییە کوردی، لەلایەن خانەی وەرگێرانی سلێمانی، چاپکراوە.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
