
له پێنجه‌مین ساڵرۆژی تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م (سۆران مامه حه‌مه)، ناوه‌ندی مرۆڤ بۆ گه‌شه‌پێدانی بیری تاك، له ژێر دروشمی (قه‌ڵه‌م به قه‌ڵه‌م وه‌ڵامده‌درێته‌وه نه‌ك به تفه‌نگ)، به ئه‌نجامدانی رێپێوانێك یادی شه‌هیدی قه‌ڵه‌می كرده‌وه. له‌و رێپێوانه‌دا، كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌سوكاری شه‌هید سۆران به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا مه‌راسیمه‌كه به رێپێوانێك له سه‌ره‌تای شه‌قامی شۆریجه ده‌ستی پێكرد تا كۆتایی شه‌قامه‌كه و پاشان ئاماده‌بووان له باخچه‌ی نزیك جێشتخانه‌ی حه‌مه ناسڕ (كه وێنه‌یه‌كی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆران مامه حه‌مه‌ی تێدا ئاماده‌كرابوو) گردبوونه‌وه و په‌رده‌یان له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید لادا. دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه (22) مۆمی (سپی) وه‌ك گوزارشتێك بۆ (22) ساڵه‌ی ته‌مه‌ش سه‌هید سۆران هه‌ڵكرا و به دواییدا پێنج مۆمی ره‌نگی (سور) وه‌ك گوزارشتێك بۆ پینجه‌مین ساڵرۆژی تیرۆركرده‌كه داگیرسێندرا و پاشان تاجه گولینه له‌به‌رده‌م وێنه‌ی شه‌هید دانرا. ئه‌مه و دواتر له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس (شوان داودی)یه‌وه، وتارێك خوێندریه‌وه و به دواییدا وتاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سۆران له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس (هێمن حه‌سیب)ه‌وه پێشكه‌شكرا و پاشان تاجه گوڵینه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك له به‌رده‌م وێنه‌ی شه‌هید دانرا. هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا، كه به دروشمی (قه‌ڵه‌م به قه‌ڵه‌م وه‌ڵامده‌درێته‌وه نه‌ك به تفه‌نگ)، له‌لایه‌ن (عه‌لی مه‌حمود) چالاكوانی بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وته‌یه‌ك پێشكه‌شكرا و پاشان به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی مرۆڤ بۆ گه‌شه‌پێدانی بیری تاك له ساڵرۆژی تیرۆركردنه له‌لایه‌ن (ئه‌میر فه‌خره‌دین) لێپرسراوی ناوه‌نده‌كه‌وه خوێندرایه‌وه و تێیدا داوای ئاشكراكردنی بكوژانی شه‌هید سۆرانی مامه حه‌مه كرا و پاشان داوا له ئیداره‌ی شاری كه‌ركوك كرا، له شوێنی شه‌هیدكردنی په‌یكه‌رێك رۆژنامه‌نووس سۆران دروست بكات. جێی وتنه، مه‌راسیمه‌كه نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر و نیوی خایاند.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
