
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت تێكه‌ڵ بوونی كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت له‌وبواری ته‌ندروستیدا یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كان و له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رقاڵین بۆ دانانی به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌رته له بواری ته‌ندروستیدا.
ئه‌م وتانه‌ی دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندوستی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و دكتۆر میران محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، و له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانی وه‌زیره‌كان بۆ سلێمانی
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر چه‌سپاندنی سیستمی لامه‌ركه‌زی و یه‌كخستنی رێنمایی و یاساكان و هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ت له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان كرایه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی كێشه‌ی نه‌بوونی ده‌رمانی پێویستی له ده‌رمانخانه حكومییه‌كان خسته‌روو، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند "بارودۆخه‌كه له‌چاو جاراندا باشتر بووه، به‌ڵام پێویستی به‌كاری زیاتره"
وتیشی: بریارمان داوه بۆ هه‌ندێك ده‌رمانی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه سه‌خته‌كان و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان راسته‌خۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دروستكه‌ری ده‌رمانه‌كه (دایك) گرێبه‌ست ده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی و له‌مه‌ودوا پشت به بازرگانه‌كانی دره‌مان له‌وبواره‌دا نابه‌سترێت و رێگری ده‌كه‌ین له‌وه‌ی بازرگانی به ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌وه بكرێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی خسته‌روو له‌چوارچێوه‌ی هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی ده‌رمان مانگانه بۆ نوریگه راوێژكارییه‌كانی ئێوان له سلێمانیدا 800 ملیون دینار پاڵپشتی دابینكردنی ده‌رمان ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند ئه‌وان له ئێستادا سه‌رقاڵی چاكردنی سیستمی ته‌ندروسین و له‌و بواره‌شدا هه‌نگاو نراوه وه‌ك گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ بۆ دانانی پلانی 5 ساڵه‌ی ته‌ندروستی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
