ڕاگه‌یاندنیك له گرۆپی ژیان ه‌وه: دوو باره دادگایكردنه‌وه‌ی باوكی مامۆستا ساكار
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری ته‌میز كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی مامۆستا ساكار درا له ڕۆژی١٠/١/٢٠١٣ له لایه‌ن دادگای ته‌میزی هه‌رێمه‌وه جاریكی كه دادگایی كردنی تۆمه‌تبار (باوكی مامۆستا ساكار) ده‌ست پی ده‌كاته‌وه له ڕۆژی ٢٩/١/٢٠١٣ سبه‌ی سێشه‌مه.
گروپی ژیان له‌نامه‌یه‌كدا ڕۆژی ٢٥/٩/٢٠١٢، كه بۆ داواكاری گشتی سلێمانی نارد داوای كرد كه ئه‌ركی یاسایی خۆی به‌جێبهێنێت و بریاری ڕۆژی ١١/٩/٢٠١٢ دادگای تاوانه‌كانی 2 سلێمانی ته‌مییز بكاته‌وه كه به هۆی لێبوردنی گشتیه‌وه ئازادكرابوو.هه‌ر ئه‌و كاته داواكاری گشتی سلێمانی به ده‌نگ داواكاریه‌كامانه‌وه هات و لایحه‌ی نارد بو ته‌میز كردونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه و ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
ئێمه وه‌ك گروپی ژیان داوا له هه‌موو ڕیكخراوه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه سبه‌ینێ ئاماده بن له دادگای تاوانه‌كانی سلیمانی ٢ بۆ به‌شداری كردن و وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی.
بۆ زانیاری و وه‌رگرتنی لێدوان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به
میهره‌بان ئه‌حمه‌د ٠٧٧١٠٢٥٢٤٨٧
به‌هار موونزیر ٠٧٧٠٩١٠٢٢٣٧
گرۆپی ژیان
٢٨/١/٢٠١٣
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
