
ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا
به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ئه‌مرۆ چوارشه‌مه (3ی نیسان) نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له باكوری ده‌ریای ناوه‌راسته‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان داده‌نێت و ئه‌گه‌ری باران و ته‌رزه‌ی لی ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كاندا
دارا حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی رایگه‌یاند له‌ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌مه 3ی مانگه‌وه هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته به‌ر كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌ریای ناوه‌راست و به‌كاریگه‌ری ئه‌و نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، هاوكات ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه‌ش له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌كرێت
دارا حه‌سه‌ن وتیشی: كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه تا رۆژی 6ی مانگ له‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌مێنێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه پله‌كانی گه‌رما دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
