
کولتووری ژاپۆنی له کتێبێک‌دا
ژاپۆن ته‌نها له‌ڕووی ئابووریه‌وه وڵاتێکی زلهێز نییه، به‌ڵکه له ڕووی کولتووریشه‌وه پێگه‌یه‌کی مه‌زنیشی هه‌یه.کتێبی ( گه‌شتێک به‌ناو کولتووری ژاپۆنیدا)، له نووسینی ( ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا) یه، ئه‌م کتێبه گه‌شتێکی مێژوویی و ئه‌ده‌بیی و فکرییه به‌ناو کولتووری ژاپۆنیدا.کتێبه‌که له چوار به‌ش پێکدێت .به‌شی یه‌که‌م باس له مێژووی دێرینی ژاپۆن ده‌کات، هه‌تاوه‌کو ئه‌مرۆ.له‌هه‌مانکاتیشدا باس له ئاینه‌کانی وڵاتی ژاپۆن ده‌کات به‌تایبه‌تی ( ئاینی شه‌نتۆی و بودی).له به‌شی دووه‌مدا، باس له فکرو فه‌لسه‌فه‌ی ژاپۆنی ده‌کات .به‌شی سێهه‌میش باس له ئه‌ده‌بی ژاپۆنی به‌گشتی ده‌کات، چۆنێتی له‌دایک بوونی شیعر و چیرۆک و ڕۆمان و شانۆ له‌م وڵاته‌دا ده‌رده‌خات.له دوایین به‌شیشدا، باسی کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری ناوداری ژاپۆنی ده‌کات ( کاواباتا، یوکیو میشیما، فوکازاوا، یوکو ئوگاوا، هاورکی مۆراکامی ) له‌هه‌مانکاتیشدا خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ رۆمانه‌کانی ئه‌م نووسه‌رانه‌ی تێدایه.کتێبه‌که خۆی له قه‌باره‌یه‌کی مام ناوه‌نددا ده‌بینێته‌وه، 200 لاپه‌ره‌یه.جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م کتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی سلێمانی چاپکراوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
