
كتێبخانه‌ی ئاراس: زۆرترین و هه‌رزانترین كتێب
له‌م رۆژانه‌ی پێشوودا ده‌زگای ئاراس پێشانگه‌یه‌كی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له باڵه‌خانه‌ی تازه‌ی خۆیدا كرده‌وه.ئه‌م پێشانگه‌یه زیاتر له 600 ناونیشان به كوردی و به عه‌ره‌بی ده‌گرێته خۆی.كه نرخه‌كان به نیسبه‌تی 50% داشكاون بۆ یارمه‌تیدانی خوێنه‌ران، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نرخی كتێبی ئاراس هه‌ر خۆی داشكاو و هه‌رزانه.
كتێبخانه‌كه ده‌كه‌وێته ته‌نیشت باڵه‌خانه‌ی پێشووی ده‌زگای ئاراس له شه‌قامی گوڵان.هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز كه سوود له‌م پێشانگه به‌رده‌وامه وه‌ربگرن و تا زووه و كتێبه باشه‌كان ته‌واو نه‌بوونه، خۆیان بگه‌ینن به‌و كتێبخانه‌یه.
كتێبخانه‌ی ئاراس به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه هاتووه‌ته رێكخستن.شوێنێكی پاك و فێنك و گونجاوه بۆ پشوودان و ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ خوێندنه‌وه و كتێب هه‌ڵبژاردن.یه‌كه‌مین جاره له شاری هه‌ولێر كتێبخانه‌یه‌كی وا پێشكه‌وتوو دێته كردنه‌وه.كتێب باشترین هاوه‌ڵ و دۆسته، تكایه له ده‌ستی مه‌ده.
پێشانگای ئاراس له 8ی به‌یانی تا 7ی ئێواره كراوه‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
