بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
پاش سڵاوو ڕێز . .
من کە ناوم لە خوارەوە هاتووە، بەم شێوەیەی خوارەوە سەروەت و سامانی خۆم لەبەردەم دەستەکەتان ئاشکرا دەکەم و بەرپرسم لەوەی دەری دەبڕم .
سەروەت و سامانم بریتی یە لە :
یەك خانووی (١٢٥م) کە هەیکەلەو هێشتا تەواو نەبووە لە گەڕەکی کارێزی شاری هەولێر .
ئۆتۆمبێلێکی جۆری پڕادۆ مۆدێل ٢٠٠٩ .
لەگەڵ ئەو کەل و پەلانەی لەناو ماڵم دا هەیەو کتێبخانەکەم .
هیچ پارەیەکم نییە نەلای خۆم و نە لە هیچ بانکێکدا لە دەرەوەو ناوەوەی هەرێم .
بڕی (٢٥.٠٠٠.٠٠٠) بیست و پێنج ملیۆن دیناری عێراقی قەرزارم بەهۆی دروستکردنی خانووەکەمەوە .
بەهیوای سەرکەوتن لە کارەکانتاندا لە پێناو شەفافیەت و جێبەجێکردنی یاساو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا .
لەگەڵ ڕێزدا . . .
احمد ابراهیم علی
ناسراو بە (د. احمد وەرتی)
ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
