
به ده‌ستپێشخه‌ری پارێزگاری شاری ره‌میزیتۆی ئیتاڵیا، به بۆنه‌ی یادی 150 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری ئیتاڵیاوه، له شاری ره‌میزیتو له هه‌رێمی Emilia romana ی ئیتاڵیا هه‌ردوو ریكخراوی پارتیزانانی ئیتاڵیا و ریكخراوی مندالپاریزی كوردستان پیشانگایه‌كیان كرده‌وه به ناوی (كوردستان له ره‌وانگه‌ی منداڵانه‌وه) كه به‌رهه‌مه نمایشكراوه‌كانی له لایه‌ن منداڵانی ئیتالی-كوردی و منداڵانی كوردی دانیشتووی ئیتالیا ئه‌وانه‌ی له دایك و باوك كورد و ئیتاڵین به‌رهه‌م هێنرابوون.
چالاكییه‌كه 3 رۆژ به‌رده‌وام بوو. هه‌ر له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كه قوتابخانه‌یه‌كی كوردستان كرا به ده‌سته‌خوشكی قوتابخانه‌یه‌كی ئیتاڵیا.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كه نامه‌كه‌یان خوێندرایه‌وه بانگهێشت كرابوون به‌شداری چالاكیه‌كانی یادی 150 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری ئیتاڵیا بكه‌ن، به‌ڵام چالاكییه‌كه‌یان دواخرا بۆ كۆتایی مانگی ئۆگستس له یادی به‌رگری ئیتاڵییه‌كان به‌شداری مه‌راسیمه‌كان بكه‌ن.
ئه‌م هه‌وڵ و چالاكییانه له لایه‌ن گوڵاڵه ره‌زا ساڵه‌حه‌وه رێكخرابوون.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
