کۆڕێک( لە رۆژی ١١-٥-٢٠١٣) دەربارەی کاریگەری تاوانی ئەنفال لەسەر ژنان و کجانی کورد لە باشووری سوید/شاری یۆتۆبوری ...بەڕێوەچوو
کۆڕێک( لە رۆژی ١١-٥-٢٠١٣) دەربارەی کاریگەری تاوانی ئەنفال لەسەر ژنان و کجانی کورد لە باشووری سوید/شاری یۆتۆبوری بە هاوکاری کۆمەڵەی مەتین، ، ، بە شێوەی داتا شەو...کە بووە جێگەی گفتوگۆ و کۆمەڵێک پێشنیار ی بەنرخ لەوانە ڕاپێجکردنی تاوانبارە کوردەکان بۆ بەردەم دادگا، هێشتنەوەی زیندانی نوگرە سەلمان و چەند گەرەکێکی هه‌ڵەبجە وەک مۆزەخانەیەکی تاوانی ئەنفال وەک پاشماوەکانی هۆلۆکۆست، ، کوڕەکە یەک کاتژمێر و نیوی خایاند و نیزیکەی پەنجا کەس بەشدارییان کرد.بیرۆکەی ئەم کۆڕە ماستەرنامە بوو کە لەساڵی ٢٠١٠ لە زانکۆی خێڤدە/باشووری سوێد ئامادەم کردبوو.
ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه له سه‌ر وه‌ڵامی پێنج ژنی قوربانی ئه‌نفال کراوه که سه‌ره‌ڕای زیانی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی، کۆمه‌ڵێک زیانی تریان پێگه‌یشتووه.له ڕێگه‌ی ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه، وێنه‌یه‌کی دیار ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و ژنانه باری ژیانیان چۆن بووه له کات و دوای ئه‌نفالدا .مه‌به‌ستی ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه تێگه‌یشتنێکی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی له باره‌ی به‌کارهێنانی مێینه وه‌کو ئامراز و چه‌کێک بۆ ڕیسواکردن و توانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گه‌لێک.بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و زانیاریه، پرسیار لێکراوه‌کان بریتن له پێنج ژن(مێینه) و پرسیاره‌کان له باره‌ی پێناسه‌ی ئه‌وان وه‌کو مێینه بۆ پرۆسه‌ی ئه‌نفال، باری ژیان له پێش و پاشی ئه‌نفال، کاریگه‌ری ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کێشه هه‌نووکی و داوڕۆژه‌کانیان به‌هۆی ئه‌نفاڵه‌وه که بووه‌ته به‌شێک له ژیانیان.
ئاسۆ بیارەیی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
